Accessibility links

فایزەر و مۆدێرنا بەڵێن دەدەن ڤاکسینەکانی دژ بە کۆرۆنا زیاد بکەن


بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای دەرمانسازی ڕۆژی سێشەممە بە کۆنگرێسیان ڕاگەیاند ئەوان کێشەکانی دەستپێکردنیان ئاسنکردووە و پێشبینی دەکەن تا کۆتایی مانگی حەوت ڤاکسینی پێویست بۆ کوتانی 300 ملیۆن کەس لە ئەمەریکا دابین بکەن، ئەمەش پاش ئەوەی دەسپێکردنی ناردنی ڤاکسینەکانیان خاوتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا.

کاربەدەستانی کۆمپانیای مۆدێرنا و فایزەر بە کۆمیتەکانی وزەو بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان ڕاگەیاند ئەوان بە شێوەیەکی زۆر توانایی بەرهەمهێنانیان زیاد کردووە و و ئامادەن بۆ دابینکردنی ئەوبەشە ڤاکسینانەی کە بەڕێوەبەرایەتی بایدن لە سەرەتای ئەم مانگە کڕیونی.

سەرۆکی مۆدێرنا ستیڤن هۆگ لە بەیاننامەیەکی نوسراودا ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەی لە کۆتایی ساڵی 2020 وە هەناردەکانی دووهێند کردووە و چاوەڕوان دەکرێت جارێکی تر هەتا مانگی 4 دووهێندیان بکاتەوەو بیکات بە 40 ملیۆن بەش لە مانگێکدا. ئەو گوتیشی چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیاکە هەتا کۆتایی مانگی سێ 100 ملیۆن بەشە ڤاکسین بنێرێت.

بە زیادکردنی تواناییەکانی، کۆمپانیای مۆدێرنا وادەی دیاری کراوی بۆ ناردنی ئەو 100 ملیۆن بەشە لە مانگی شەشەوە نزیک کردۆتەوە بۆ مانگی 6 و 100 ملیۆن بەشی وەجبەی سێهەمیشی لە مانگی نۆوە نزیک کردەوە بۆ مانگی حەوت.

بەرپرسی باڵای فایزەریش دەڵێت کۆمپانیاکە ڕێژەی بەرهەمهێنانی زیاترکردووە و بووە بە دووهێند و تاقیکردنەوەکانیشی خێراتر کردووە.

لە ئەنجامدا چاوەڕوان دەکرێت فایزەر هەتا ناوەڕاستی مانگی 3 هەفتانە 13 ملیۆن بەشە ڤاکسین ڕەوانە بکات کە ئێستا پش زیادکردنی لە سەرەتای مانگی 2 وە کردویەتی بە چوار بۆ پێن ملیۆن.

یۆنگ گوتیشی "بەهۆی ئەوەی کە پێویستی بە کوتانی زیاتری خەڵک هەیە، ئێمە بەرهەمهێنانی ژەمە ڤاکسینەکانمان زیاد کردووە."

کۆمپانیاکە ئامانجی بەرهەمهێنانی جیهانی لە ساڵی 2021 دا لە 1 ملیار و 200 ملیۆنەکەوە کردووە بە 2 ملیار.

فایزەر هەروەها ڕێککەوتنێکی بۆ دابینکردنی 40 ملیۆن بەشە ڤاکسین بۆ بەرنامەی COVAX ئەنجام داوە کە دەستپێشخەرییەکی جیهانییە بۆ پشتیوانی کردن لە ناردنی ڤاکسین بە شێوەیەکی ڕەوایانە بۆ وڵاتەکان بێ گوێدان بەوەی داهاتیان چەندە. مۆدێرنا هێشتا هیچ ڕێککەوتنێکی لەو جۆرەی ئەنجام نەداوە.

لەلایەکی ترەوە کۆمیتەی ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمەریکا بڕیارە ڕۆژی هەینی کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڤاکسینێکی تری کۆمپانیای بەناوبانگی جۆنسن & جۆنسن.

لە تاقیکردنەوەکاندا ڤاکسینەکەی جۆنسن & جۆنسن کە بە یەک جار لێدەدرێت لەسەدا 72 کاریگەری هەبووە. ئەگەر ڤاکسینەکە پەسەند بکرێت دەتوانێت لە یەکەم سی مانگی ئەم ساڵدا نزیکەی 100 ملیۆن بەش دابین بکات و ئەمەش ڤاکسینەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.


XS
SM
MD
LG