Accessibility links

 بەرپرسی مافەی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی هەڵوێستی بایدن دەکات بۆ نەهێشتنی سزای مەرگ


بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە پێشوازی کرد لە بەڵێنێکی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کارکردن بەرەو نەهێشتنی سزای مەرگ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

بایدن کە دیموکراتە لە ساڵی ڕابردوودا بەڵێنی بە دەنگدەران دا هەوڵ دەدات کۆتایی بە سزای مەرگ فیدراڵی بهێنێت.

میشێڵ باچێڵێت کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی " من دەستخۆشی دەکەم لەو بەڵێنەی بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا بۆ کارکردن بەرەو کۆتایی هێنان بە سزای مەرگ لە هەردوو ئاستی حکومەتی فیدراڵی و ویلایەتەکان."

ئەو سزایە لە ئاستی فیدراڵیدا لە ساڵی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپەوە پاش حەڤدە ساڵ لەوەی کاری پێنەکرابوو زیندوو کرایەوە بەشێکی بەهۆی زیادبوونی سەختییەکان بۆ بەدەستهێنانی دەرمانی دەرزی کوژەر.

مێریک گارلاند، بژاردەی بایدن بۆ وەزیری دادی ئەمەریکا، ڕۆژی دووشەممە بە کۆنگرێسی ڕاگەیاند، پشتیوانیەکان بۆ سزای لە سێدارەدان کەمبووەتەوە هاوکاتی ئەو نیگەرانیانەی کە بە شێوەیەکی زۆر کاریکردۆتە سەر کۆمەڵگەکانی ئەمەریکاییە ڕەشپێستەکان و کەمینەکانی تر کە زۆر کەس بەهەڵەش تاوانبار کراون.

باچێلێت لە میانەی مشتومڕێکی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند " زۆر جار کەمکردنەوەی تاوان مشتومڕی ئەوانەیە کە دژی لادانی ئەم سزایەن، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت کە ئەمە تاوان بە شێوەیەکی کاریگەرانەتر لە سزاکانی تر کەمدەکاتەوە."

ئەو گوتیشی " بە پێچەوانەوە لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن، هەندێک لە وڵاتانی کە سزای مەرگیان نەهێشتووە ڕێژەی کوشتن تیایاندا زیادی نەکردووە یان تەنانەت کەمیش بووەتەوە."

شاندی ئەمەریکا کە ڕۆڵی چاودێر دەبینێت، لەو کۆنفرانسەی هەر دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت هیچ قسەیەکی نەکرد.

باچێڵێت گوتیشی "زۆربەی هەرە زۆری" وڵاتان سزای مەرگیان لە یاسادا نەهێشتووە یان سزاکە جێبەجێ ناکەن.

بە پێی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی ئێران و عەرەبستانی سعودیە زۆرترین سزای لەسێدارەدان ئەنجام دەدەن.

XS
SM
MD
LG