Accessibility links

گەورە دیپلۆماتی ئیتالیا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ دەکوژرێت


وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا ڕادەگەیەنێت باڵیۆزی وڵاتەکە بۆ کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ڕۆژی دووشەممە لە بۆسەیەکدا لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ کوژراوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا دەڵێت لوکا ئەتاناسیۆ لە شاری گۆما کوژراوە لە کاتێکدا لەگەڵ کاروانێکی ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەقامگیرکردنی کۆنگۆ لە گەشتێکدا بوو.

وەزارەتەکە دەشڵێت پۆلیسێکی لەشکری ئیتالیش کە لەگەڵێدابوو لە هێرشەکەدا کوژراوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری پارکی نیشتمانی ڤایرونگاوە دەڵێت کاروانەکە لە نزیک شارۆچکەی کانیاماهۆرۆ هێرش کراوەتەوە سەر کاروانەکە لە هەوڵێکدا بۆ ڕفاندنیان.

XS
SM
MD
LG