*ئیمپیچ کردنی سەرۆکی ئەمەریکا شتێکی ئاسان نییە بەو شێوەیەی لە دەستوری ئەمەریکادایە و ئیمپیچ نەکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاش بە شکستی دیموکراتەکان دانانرێت.
*بەهۆی ئەوەی هێشتاش دانۆڵد ترامپ هێز و دەسەڵاتی هەیە لەناو کۆمارییەکاندا، هەربۆیە ئەندامانی کۆماریی لە سیناتدا نەیاندەتوانی دەنگی خۆیان لە دژی بدەن.
*پارێزەرەکان، وتارەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکایان خستە خانەی ئازادی ڕادەربڕینەوە بەپێی دەستوری ئەمەریکا، بەڵام بیریشمان نەچێت ئازادی ڕادەربڕین لە ئەمەریکا مەرجی هەیە و نابێت ببێتە هۆکاری زیان بۆ کەسێکی تر و یان هۆکاری ئاژاوەگێڕی و گێرەشێوێنی.
*نەبوونی ئەندامانی کۆماری لەناو تیمی بەڕێوبەرانی ئیمپیچ کردنی دانۆڵد ترامپ، وەها وێنا کراوە کە پرۆسەکە پرۆسەیەکی حزبی بووە.
*کەمبوونەوەی دابەشبوون لە ئەمەریکادا کەوتۆتە سەر چۆنییەتی کارکردنی دیموکراتەکان تا کاتی هەڵبژاردنەکانی میدتێرم.
*لە ئەگەری خۆ کاندیدکردنەوەی دانۆڵد ترامپ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024دا هەر پێویستی بە دەنگی کۆمارییەکان دەبێت، بەڵام هێشتا نازانرێت ئایا پاش 4 ساڵی پڕ لە مشتومڕی سەرۆکایەتیی، ئەو دەرفەتەی دەدرێتەوە یان نا.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە