Accessibility links

گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریس


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی بە فەرمی گەڕایەوە نێو ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریس، شەڕی جیهانی دژ بە گۆڕانی کەشوهەوا چالاک کردەوە لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی بایدن پلانیهەیە لە ماوەی سی ساڵی داهاتوودا دەرهاویشتە گازییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە.

زانایان و دیپلۆماتانی بیانی پێشوازییان لە گەڕانەوەی ئەمەریکا کرد بۆ ناو ڕێککەوتنە 30 ڕۆژی پاش دەستبەکاربوونی سەرۆک جۆو بایدن.

لەو کاتەوەی لە ساڵی 2015 نزیکەی 200 وڵات ڕێککەوتنێکیان بۆ ڕێگەگرتن لە گۆڕانکاری کارەساتاوی ژینگە مۆر کرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تەنها وڵات بوو کە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە. سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ ئەو هەنگاوەی نا، کارەکان زۆری تێدچێت.

جۆن کیری نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ژینگە ڕۆژی هەینی بەشداری دەکات لە ڕێوڕەسمێکی ئۆنلاین بەبۆنەی گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتنەکە، کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسیش بەشداری دەکات.

بایدن بەڵێنی داوە نەخشەڕێگایەک بۆ ئەمەریکا دابنێت کە هەتا ساڵی 2050 دەستکەوتیدەرهاویشتە گازییەکان نەهێڵێت. زانایان گوتویانە ئەم ئامانجە لەگەڵ پێداویستییەکاندا گونجاوە، لە کاتێکدا جەختیش دەکەنەوە لەوەی دەبێت هەتا ساڵی 2030 دەرهاویشتە گازییەکانی جیهان بە ڕێژەی لەسەدا پەنجا کەمبکرێتەوە بۆ ڕێگری کردن لە کاریگەرییە وێرانکارییەکانی گۆڕانی کەشو هەوا.

کیری لەگەڵ ڕاوێژکاری کەشوهەوای ناوخۆیی بایدن ، جینا مککارتی ، ڕێنمایی و دەستپێشخەری نوێ دادەڕێژن بۆ خێراکردنی بڵاوکردنەوەی وزەی پاک و گواستەنەوە لە گازە ژینگە پیسکەرەکان.


XS
SM
MD
LG