Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پلانێکی جیهانی بۆ کوتانی ڤاکسین دەکات


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ڕۆژی چوارشەممە داوای پلانێکی جیهانی کوتانی ڤاکسینی کرد و گوتی گروپی 20 وڵاتانی دەوڵەمەند و دەسەڵاتە بە‌هێزەکان " باش دامەزراون" بۆ ڕێبەرایەتی کردنی هەوڵێکی لەو جۆرە.

گۆتێرس بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند " جیهان دەستبەجێ پێویستی بە پلانێکی کوتانی ڤاکسینی جیهانی هەیە بۆ ئەوەی هەموو ئەوانەی کە توانا و شارەزایی زانستی و بەرهەمهێنان و توانا داراییەکانیان کۆبکەینەوە."

ئەو گوتیشی " پێویستە ئێمە دڵنیابین لەوەی هەموان لە هەموشوێنێک بە زووترین کات (دژ بە ڤایرۆسەکە) بکوترێن."

هەر لە ڕۆژی چوارشەممە بەیتانیا پێشنیازی بڕیارێکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە تیایدا داوای ئاگر بەست لە هەمو شوێنەکانی جیهان کە شەڕی تێدایە دەکات تا بتوانرێت هەڵمەتی کوتان لەو ناوچانە دەستپێبکات.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆمێنیک ڕاب
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆمێنیک ڕاب

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆمێنیک ڕاب بە ئەنجومەنەکەی ڕاگەیاند " ئاگربەستی خۆجێهی پێویستە بۆ هەوڵەکانی ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکی بە کوتانی ڤاکسین."

ئەو گوتیشی " ئەم بڕیارە و ئەم ئەنجومەنە بەڕاستی دەرفەتێکی هەیە بۆ یارمەتیدانی دابەشکردنی ڤاکسینەکان بەسەر لاوازترین کۆمەڵگەکانی سەر زەویدا."

XS
SM
MD
LG