Accessibility links

هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا


هەرێمی کەتەلۆنیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیاڕۆژی یەکشەممە دەنگ دەدات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێکی نوێ و سەرۆک وەزیران، لە کاتێکدا ئەو پارتانەی کە پشتیوانی لە سەربەخۆیی دەکەن هەوڵ دەدەن کۆنترۆڵ بگرنەوە دەست و پارتی سۆشیالستی سەرۆک وەزیری ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز هیوادارە بتوانێت ڕێبەرایەتی ئەو هەرێمە دەوڵەمەندە بۆ یەکەم جار لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بگرێتە دەست.

سالڤادۆر ئیلا وەزیری تەندروستی ئیسپانیاوبەرپرسی هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەو وڵاتەتا دوو هەفتە لەمەوبەر ، نوێنەرایەتی پارتی سۆسیالیست دەکات لە هەڵبژاردنەکاندا.

پارتەکانی لایەنگری سەربەخۆیی، نەک هەر دەیانەوێت زۆرینەی خۆیان لە پەرلەمان بهێڵنەوە بەڵکو چاویان لەوەشە پێگەی خۆیان بەهێزتربکەن بە بردنەوەی زیاتر لە سەدا پەنجای دەنگی گشتی بۆ یەکەمجار.

چاودێرانی سیاسی دەڵێن ئەگەر جوداخوازەکان بتوانن دەسەڵات بگرنەدەست، شیانی خواستێکی تری سەربەخۆیی کەمە، لە کاتێکدا بزوتنەوەکەیان دابەشبووە لە نێوان دوو بۆچوونی میانەڕەو و کۆنەپارێزدا و ڕێبەرە باڵاکانیشی لە پاش ڕاگەیاندنە سەربەخۆیەکەی ساڵی 2017 کە ماوەکەی زۆر کورت بووو، یان لە زینداندان و یان وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

دەنگدان هەتا هەشتی ئێوارە بە کاتی خۆجێهی بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامە بەراییەکان هەت دوانزەی شەو دەرکەون.

XS
SM
MD
LG