بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی غاز لە خاڵێکی گومرگی ئەفغانستان بەلایەنی کەم 10 کەس بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە کاربەدەستان گوتیان، ڕووداوەکە لە کاتێکدایە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە هەوڵیان داوە ئاگر کەوتنەوەیەکی گەورە لە شوێنێکی هاو سنووری ئێران کۆنترۆڵ بکەن.
بەرپرسان دەڵێن، ئاگر کەوتنەوەکە لە سنووری شارۆچکەی ئیسلام قەڵای سەر بە هەرێمی هەرات تەشەنەی کردووە تا گەیشتۆتە دەیان بارهەڵگری سووتەمەنی.
هەروەها وەحید قەتالی، فەرمانڕەوای هەرێمی هیرات لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان ڕایگەیاند، داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردوە کە هاوکاری بەپەلەیان بکات بۆ ئەوەی ئاگرکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێشتا نەزانراوە چ شتێک بۆتە هۆکاری تەقینەوەی تانکەری سوتەمەنیەکە.
محەمەد شیرزای وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەرات ڕایگەیاند، 10 بریندار گوازراونەوە بۆ نەخۆشخانە و ژمارەی قوربانییەکانیش لە بەرزبونەوەدایە.