Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە بەڕێوەبەرایەتی بایدن دەکات پەلە بکات لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران


وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە واشنتن دەکات کارێکی خێرابکات بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکە، ئاماژە بەوەش دەکات ئەو یاسایەی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کراوە فشار دەخاتە سەر حکومەت تا هەڵوێستی ناوکی توندتر بکات ئەگەر سزاکانی ئەمەریکا هەتا 21 ی مانگی دوو سوک نەکرێن.

محەمەد جەواد زەریف هەروەها باسی هەڵبژاردنەکانی ئێرانیشی کرد کە لە مانگی شەشدا ئەنجام دەدرێن. ئەگەر سەرۆکێکی توندڕەو هەڵبژێردرێت دەشێت زیاتر ڕێککەوتنەکە بخاتە مەترسییەوە.

زەریف لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هەمشەهری کە ڕۆژی شەممە بڵاو کراوەتەوە دەڵێت " خەریکە ئەمەریکاییەکان کاتیان بەدەستەوە نامێنێت، هەم بەهۆی یاساکەی پەرلەمانەوە و هەمیش بەهۆی کەشی هەڵبژاردنی کە پاش ساڵی نوێی ئێران(نەورۆز) دێتە ئاراوە."

پەرلەمانی ئێران کە لەلایەن توندڕەوەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە، لە مانگی 12 یاسایەکی پەسەند کرد و ماوەی دوو مانگی دانا بۆ سوککردنی سزاکان لەسەر ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی هەینیلە دیمانەیەکی ئۆنلایندا لەگەڵ هاوشانە بەریتانی، فەرەنسی و ئەڵمانییەکەیدا تاوتوێی ئێران و چەند تەوەرێکی تری کرد لە کاتێکدا گروپەکە هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی دەکەن.

XS
SM
MD
LG