Accessibility links

زانیاری لەسەر دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش


سیاسەتمەداری کورد سەلاحەدین دەمیرتاش ڕۆژی چوارشەممە لە 47هەمین دادگای ئەستەنبوڵ لەسەر تۆمەتی لێدوان لەڤدژی سەرۆک وەزیری تورکیا، دادگایی دەکرێت. دەمیرتاش بە ڕێگای ئۆنلاین لە دانیشتنەکەی دادگا بەشداری دەکات.

ئەو دۆسێیە لە سێ دۆسێ پێکهاتووە، و بە هۆی سکاڵایەکی سەرۆک وەزیری پێشوو ئەحمەد داود ئۆغلو تۆمار کراوە .

داود ئۆغڵو لە مانگی 9ی ساڵی 2015 دا، لەسەر وتارێکی دەمیرتاش لە جەزیرە، سکاڵای تۆمار کرد، و لە سێ دادگای تورکیا دۆسێیان لە دژی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە تۆمار کرد، بەڵام چونکە یەک تۆمەتە هەر سێ دۆسێکە کراون بە یەک.

لە ساڵی 2015 هاوکاتی شەڕی خەندەقەکان لە مانگی 9 لە جەزیرە قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا. هەر لەوکاتەدا دوو منداڵ بە گولەی سیرەگران (قەناس) کوژران، پاشان تەرمەکانی مناڵەکان و کەسە سڤیلییەکانی دیکەی کە لەو قەدەغەکردنی هاتوچۆیەدا کوژرابوون بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران.

هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە جەزیرە بەشداری ئەو مەڕاسیمەی کردبوو و هەڵوێستی حکومەت و سەرۆک وەزیری شەرمەزار کردبوو کە بە دەنگی کەسوکاری منداڵەکانەوە نەچووبوون. هەر لەوێدا دەستەواژەی " سەرۆک وەزیری بکوژی" بۆ سەرۆک وەزیری ئەو کات ئەحمەد داود ئۆغڵو بەکارهێنابوو.

داواکاری گشتی لەسەر ئەو دەستەواژەیە سکاڵاکەی لە دژی دەمیرتاش تۆمار کردووە.

ئەحمەد داود ئۆغلو ئێستا لە دژی دەسەڵاتی ئاکەپە، پارتییەکی ئۆپۆزسیۆنی بەناوی حزبی ئایندە پێکهێناوە.

پارێزەرەکەی دەمیرتاش، ڕەمەزان دەمیر دەڵێت، هەتا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن داود ئۆغڵۆوە نەدراوە کە سکاڵاکەی پوچەڵ بکاتەوە. ئەو دەشڵێت "ئەم دۆسێیە گرنگە چونە پاش بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤ ئەمە یەکەم جارە دەمیرتاش دادگایی بکرێت و لە دادگاییەکەی ڕۆژی چوارشەممەدا تاوتوێی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش دەکەین و بزانین پاش ئەو بڕیارانەی دادگای ئەورپا، بڕیارەکانی دادگای تورکیا چی دەبن."

ڕەمەزان دەمیر گوتیشی لەو بڕوایەدایە لە تورکیا هیچ دادگایەکی بێلایەن نییە کە بڕیار لەسەر دەمیرتاش بدات.

نزیکەی 62 سکاڵا لە دژی سەڵاحەتین دەمیرتاش تۆمار کراوە، هەشت دۆسێی بەردەوام هەیە، هەر یەک لەو دۆسێیانە بەلایەنی کەم لە دە دۆسێی کە کراون بە یەک پێک هاتوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:23 0:00


XS
SM
MD
LG