Accessibility links

ئەمەریکا ماوەی مانەوەی نزیکەی حەوت هەزار سوریایی لە وڵاتەکەدا درێژدەکاتەوە


وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەی کاتیی بۆ نزیکەی 6،700 پەنابەری سوریایی کە لە ئەمەریکا دەژین ڕاگەیاند.

وەزیری ئاسایشی نیشتمانی بە وەکالەت دەیڤد پیکۆسکی ڕایگەیاند وەزارەتەکە مۆڵەتی مانەوەی کاتیی هەتا مانگی 9 ی ساڵی 2022 درێژ دەکاتەوە و ڕێگە بە 1،800 سوریایی تریش دەکات داواکارییەکانیان بۆ مانەوەی کاتیی پێشکەش بکەن.

وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ” شەڕی ناوخۆی سوریا بەردەوامە لە خستنەڕووی بە ئامانجگرتنی بە ئەنقەستی خەڵکی مەدەنی و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و تاکتیکی ناڕێکی شەڕ، هەروەها بەکارهێنانی سەربازانی منداڵ."

وەزارەتەکە دەشڵێت " ئەو شەڕە هەروەها بۆتە هۆی پێداویستی بەردەوام بۆ هاوکاری مرۆیی، زیادبوونی پەنابەر ئاوارە، کەمی خۆراک، دەستڕاگەیشتنی سنوردار بە ئاوی پاک و خزمەتگوزاری تەندروسی و وێرانکارییەکی زۆری ژێرخانی سوریا. ئەم هۆکارانەش ڕێگرن لە گەڕانەوەی سوریاییەکان بە شێوەیەکی پارێزراو".

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی پێشووی دانۆڵد ترامپ دوو جار مۆڵەتی مانەوەی کاتیی بۆ پەنابەرە سوریاییەکان بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە سوریا درێژ کردبۆوە.

XS
SM
MD
LG