Accessibility links

ئاستەنگەکانی کۆمپانیاکان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئاست داواکارییەکانی جیهان


لە کاتێکدا داواکاری لەسەر ڤاکسینی کۆڤید-19 هەتا دێت زیاد دەکات، خەڵکی و ڕێبازدانەرانیش دەیانەوێت بزانن چۆن دەتوانن دەستبەجێ ڤاکسینی زیاتریان بەردەست بکەوێت.

پسپۆڕی ڤاکسین ماریا ئێلێنا بۆتازی لە کۆلیژی پزیشکی بەیلۆر دەڵێت ئەمە ئەوەندەش ئاسان نییە.

ئەوانەی ڤاکسینی کۆڤید-19 دروست دەکەن پێویستە دڵنیابن هەمو شتێک باشە بەرلەوەی بەرهەمەکانیان بۆ سەدان ملیۆن بەشە ڤاکسین زیاد بکەن، و هەر هەڵەیەکی بچووک دەشێت ببێتە هۆی دووا خستنی زۆر. هەندێک لە پێکهاتەکان هەرگیز لە ڕابردوودا بە ئاستێکی ئاوەها زۆر بەرهەم نەهاتوون.

بەهەمان شێوەش ئەگەر لە کۆمپانیاکانی تریش وەربگیرێن ئەوەندە خێرا ئەنجام نادرێت. هەر لەم هەفتەیەدا کۆمپانیای دەرمانسازی فەرەنسا، سانۆفی، هەنگاوێکی نائاسایی نا و ڕایگەیاند هاوکاریدەکات لە کردنە ناو شوشەو پاکەتەکانی ئەو ڤاکسینانەی لەلایەن کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێکەوە بەرهەم دێن. بەڵام ئەو بەشانە هەتا ئەم هاوینە ئامادە نابن و سنۆفی شوێنی هەیە لە کارگەیەکی ئەڵمانیا چونکە ڤاکسینەکەی خۆی دووا دەکەوێت.

دکتۆر پاوڵ ئۆفیت لە نەخۆشخانەی منداڵانی فلادیلفیا لە ئەمەریکا دەڵێت " ڕەنگە وا بیربکرێتەوە، ئاساییە وەکو کراسێک وایە دەتوانرێت لە شوێنێکی تر دروست بکرێت، ئەمە ئەوەندە شتێکی ئاسان نییە."

چەند جۆرەی جیاوازی ڤاکسینی کۆڤید-19 لە وڵاتانی جیاوازدا بەکاردێن، هەمویان یەک مەبەستیان هەیە ئەویش دروستکردنی دژە تەنەکانە دژ بەم ڤایرۆسە نوێیەی کۆرۆنا. بەڵام هەمویان بە تەکنەلۆژیای جیاواز و شێوازی جیاواز بەرهەم دەهێندرێن.

ئەو دوو ڤاکسینەی لە ئەمەریکا هەتا ئێستا پەسەند کراون ڤاکسینیەکانی فایزەر و مۆدێرنان.

ڤاکسینەکەی ئاسترازەنێکا لە بەریتانیا و چەند وڵاتێکی تر پەسەند کراوە و چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانەش ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن پەسەند بکرێت.

ڤاکسینی تریش وەکو ئەوەی کە لە چین پەسەند کراوە بەناوی سینۆڤیک ئەمەیان هەنگاوی زیاتری دەوێت چونکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنای مردوو دروست دەکرێت.

بەڵام ئەوەی لە نێوان هەمو ڤاکسینەکاندا هاوبەشە، ئەوەیە دەبێت لە ڕێوشوێنێکی تایبەت زۆر تونددا بەرهەم بهێندرێن کە زوو زوو پشکنین بکرێت و هەمو هەنگاوەکان تاقیبکرێتەوە. ئەمانەش هەمو کاتی زیاتری دەوێت بۆ ئەوەی ڤاکسینەکان بە کوالتییەکی باش بەرهەمبێن.

کەرەستەکانی پێویست بۆ بەرهەم هێنان:

کۆمپانیاکانی کە ڤاکسینەکە دروست دەکەن پشت بە کەرەستەی خاوی پێویستە دەبەستن. فایزەر و مۆدێرنا ئەوانەی کەرەستەکانیان بۆ دابیندەکەن باوەڕپێکراون. هەرچەندە گوتەبێژێکی حکومەتی ئەمەریکا گوتی شارەزایانی لۆجیستی ڕاستەوخۆ کار لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ڤاکسین دەکەن بۆ پێشبینیکردن و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک کە دروست بێت.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای مۆدێرنا ستیڤین بانسڵ دانیبەوەدا نا ئاستەنگەکان هێشتا لەبەردەمدان. ئەو بەم دواییانە بە وەگەرخەرانی سەرمایەی ڕاگەیاند لە کاتێکدا ڕۆژی 24 کاتژمێر و حەفتەی 7 ڕۆژ کاردەکەن ئەگەر ڕۆژێک " کەرەستە خاوەکان نەگەن، ئێمە ناتوانین ڤاکسین بەرهەم بهێنین."

فایزەر بۆ شێوەیەکی کاتیی هەناردەکانی بۆ ئەوروپا خاوکردۆتەوە بۆ ئەوەی کارگەکەی لە بەلجیکا ئامادە بکات تا بەرهەمەکانی زیاتر بکات.

کۆمپانیای ئاسترازەنێکاش بە یەکێتی ئەوروپای ڕاگەیاندووە ژمارەی بەشە ڤاکسینەکانی کەمتر دەبێت لەوەی کە بەڵێنی پێدابوون. وەکو دەڵێت هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمەکان لە هەندێک لە کارگەکانی ئەوروپا کەمترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا.

بڕیارە هەتا کۆتایی مانگی سێ مۆدێرنا و فایزەر نزیکەی 100 ملیۆن بەشە ڤاکسینی تر بنێرن بۆ ئەمەریکا و 100 ملیۆنی تریش لە چارەکی دووهەمی ساڵەکە بگات. بێجگە لەمانەش سەرۆکی ئەمەریاک جۆو بایدن پلانی کڕینی ڤاکسینی تری لە هاوینی ئەم ساڵ ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی بەشی کوتانی 300 ملیۆن ئەمەریکای بکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم فشارانە کاتێک کەمببنەوە کە ڤاکسینەکانی کۆمپانیاکانی تریش پەسەند بکرێن. ئەمەریکا لە ئێشتادا پێداچوونەوە بەسەر ئەوەدا دەکات ئایا ڤاکسینەکەی جۆنسن & جۆنسن هەمان کاریگەری هەیە یان نا، و ڤاکسینی کۆمپانیای نۆڤاڤاکس لە ئێستادا لە قۆناغە کۆتاییەکانی تاقیکردنەوەیدایە.

XS
SM
MD
LG