Accessibility links

سەرۆکی تانزانیا: ئەگەر سپی پێستەکان بیانتوانیایە ڤاکسین دروست بکەن ئەوا بۆ ئەیدز، شێرپەنجە، سیل و مەلاریا دروستیان دەکرد


سەرۆکی تانزانیا جۆن ماگوفلوی هۆشداری دا بە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی لە دژی پەلەکردن لە ورگرتنی ڤاکسینی کۆڤید-19 و دەڵێت ڕەنگە ئەو ڤاکسینە سەلامەت و کاریگەر نەبێت.

لە میانەی لێدوانێکیدا ڕۆژی چوارشەممە لە ڕۆژئاوای تانزانیا ماگوفلوی گومانی لەسەر ئەو ڤاکسینانە دەربڕی کە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەرهەم هێنراون.

سەرۆکی ئەو وڵاتە گوتی " ئەگەر سپیپێسەتەکان بیانتوانیایەڤاکسین دروست بکەن، ئەوا ڤاکسینی ئەیدز دروست دەکرا، ڤاکسینی سیل دەبوو لە ڕابوردوودا، ڤاکسینی مەلاریا و شێرپەنجە دەدۆزرانەوە."

ماگوفلوی داوای لە وەزارەتی تەندروستی کردووە ئەو ڤاکسینە وەرنەگرن هەتا ئەوکاتەی لەلایەن شارەزایانی تانزانیاوە پەسەند نەکرێت.

ئەو گوتیشی نابێت خەڵکی تانزانیا وەکو نمونەی تاقیکردنەوە بکاربهێندرێن.

هەتا ئێستا لە بارەی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تانزانیا زانیاری کەم هەیە، لە کاتێکدا سەرۆکی وڵاتەکە ڕایگەیاند کە "کۆڤید-19 " نەماوە لە وڵاتەکەدا، و کاربەدەستانیش ئامادەنین بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە بکەن.

سەرۆکی وڵاتەکە بە کاربەدەستانی گوتووە گیای سروشتی بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسەکە پەرەپێبدەن.

ماگوفلوی ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوانی گوت، پێویستە بەردەوام بن لە بڕوابونیان بە یەزدان و گوتیشی " بۆ ساڵێک بەبێ ڤایرۆسەکە بووین چونکە پەروەردگاری ئێمە دەمانپارێزێت، و بەدکار هەمیشە دەدۆڕێت."

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئێستادا داوای لە هەمو هاووڵاتیانی کردووە خۆیان بەدوور بگرن لە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ئافریکا، و وڵاتەکەی بە مەترسی پلەچوار واتا بەرزترین ئاستی مەترسی ناودێر کردووە.

XS
SM
MD
LG