Accessibility links

بایدن پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕێبەرانی بەریتانیا، مەکسیک و کەنەدا ئەنجام دەدات


سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی شەممە بە سەرۆک جۆو بایدنی ڕاگەیاند ئەو بە پەرۆشە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی نوێی بازرگانی نێوان ئەمەریکا و بەریتانیا.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەریتانیا ڕایگەیاند، داخوازییەکەی جۆنسن بۆ ئەو ڕێککەوتنە لە میانەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە فراوانەدا بوو کە لە نێوان هەردوو ڕێبەر ئەنجامدراو تیایدا باس لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ کۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها ڕاگەیاندنەکەی ئەم هەفتەیەی بەڕێوەبەرایەتی بایدن بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریس و ڕێکخرای تەندروستی جیهانی کرا.

ڕێککەوتنی نوێی بازرگانی نێوان ئەمەریکا و بەریتانیا بۆ جۆنسن گرنگترە تا بایدن. بەریتانیا. بەریتانیا لە سەرەتای ئەم مانگە دەستی بەسەر ڕێبازی بازرگانی نیشتمانیدا گرتەوە پاش کۆتایی هاتن بە ماوەی گواستنەوەی پاش دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا.

گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەکە هیچ کاتێکی دیاریکراوی نیەی بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێککەوتنە چونکە سەرنجی بایدن زیاتر لەسەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و فشارخستە سەر کۆنگرێسە بۆ پەسەندکردنی ئەو 1.9 ترلیۆن دۆلارەی بۆ ئەو مەبەستە تەخان کراوە.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بایدن بۆ جۆنسن بەلانیکەم سێهەم پەیوەندی تەلەفۆنی بایدن بوو بۆ هاوشانێکی بیانی لەوەتای ڕۆژی هەینییەوە. سەرۆک پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ و سەرۆکی مەکسیک ئاندرێ مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر‌-یش کردووە.

سەرۆکی مەکسیک ئەندرێم مانوێل لۆپێز ئۆبرار
سەرۆکی مەکسیک ئەندرێم مانوێل لۆپێز ئۆبرار

ڕۆژی شەممە لۆپێز ئۆبرادۆر گوتی بایدن پێی گوتووە ئەمەریا 4 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ هاوکاریکردنی پێشوەچوونەکان لە هیندۆراس، ئل سێلڤادۆر و گواتیمالا.

ئەو گوتیشی لە میانەی پەیوەدنییە تەلەفۆنییەکەی ڕۆژی هەینیدا پێکەوە باسیان لە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کۆچبەری و هەوڵی چارەسەرکردنی ڕیشەیی ئەو کێشانەی دەبنە هۆی کۆچکردنی خەڵکی کردووە.

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ
سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بایدن بۆ ترودۆ دوای ئەوە هات کە لەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە ئاشکرا نیگەرانی خۆی لەمەڕ بڕیارەکەی بایدن دەربڕی بۆ دەرکردنی فەرمانی جێبەجێکار بۆ ڕاگرتنی دروستکردنی بۆری نەوتی کیستۆن XL . ئەو پڕۆژە مشتومڕلەسەرە درێژخایانەی مەزەندەکراوە نزیکەی 800 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەر لە ئالبێرتاوە تا کەناری تێکساس لە خۆبگرێت و بە مۆنتانا، داکۆتای باشوور، نێبراسکا، کەنساس و ئۆکڵاهامادا تێپەڕبێت.

کاربەدەستێکی کەنەدی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاندووە، بایدن بە ترودۆی گوتووە بە دەرکردنی ئەو بڕیارە ئەو بەڵێنێکی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی جێبەجێکردووە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بایدن لە نیگەرانییەکانی ترودۆ لەسەر بڕیاری کیستۆن تێدەگات.

بەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ڕۆژی ‌هەینیش ترۆدۆ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ناهێڵێت جیاوازییەکانی لەگەڵ بایدن لەسەر ئەو پرۆژەیە ببێتە سەرچاوەی گرژی و ئاڵۆزی دۆستایەتی نێوان ئەمەریکا و کەنەدا.

XS
SM
MD
LG