Accessibility links

سەدان خۆپیشاندەر و هاوسەرەکەی ئالێکسی نێڤنڵی لە ڕوسیا دەسگیر دەکرێن


هاوسەری ڕێبەری ئۆپزسیۆنی ڕوسیایی ئالێکسی نێڤنلی لە نێو ئەو سەدان پشتیوانەی نێڤنلیدایە کە ڕۆژی شەممە لە میانەی خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری وڵاتەکە دەستگیر کراون.

یەڵیا نێڤنلیا لە پۆستێکی ئینستگرامدا کە لە ناو ئۆتۆبێلی پۆلیسەوە ئەو پۆستەی کردووە، دەستگیرکردنەکەی لە مۆسکۆ پشتڕاست دەکاتەوە، و داوای لێبوردن دەکات لە خراپی جۆری پۆستەکەی .

هەزاران لە پشتیوانانی نێڤنڵی ڕۆژی شەممە ڕژانە سەر شەقامەکان زیاتر لە 60 شاری ڕوسیا بۆ داخوازی ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو ڕەخنەگرەی کرمڵن.

هاوکارانی نێڤنڵی لە مۆسکۆ و شوێنەکانی تری ڕوسیاش پێشتر بەهۆی پێشبینی خۆپیشاندان دەستگیرکراون.

پۆلیس هۆشداری داوە بە پشتیوانانی ئۆپزسیۆن لە دژی خۆپیشاندان و هۆشداریشی داوە بە ڕۆژنامەوانە بێلایەنەکان لە دژی ڕووماڵکردنی خۆپیشادنان.

زانکۆکانی ڕوسیاش خوێندکارانیان ئاگادار کردووەتەوە بەشداری لە ڕێپێوانی پشتیوانی لە نێڤنڵی نەکەن، هەندێکیان هەڕەشەی دەرکردنیان لێکراوە.

گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ، ڕەبێکا ڕاس لە تویتێکا گوتی ئەمەریکا "چاودێری" ڕاپۆرتەکانی خۆپیشاندانەکان و دەستگیکردنی "خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەوانان" دەکات و شێوازی مامەڵەکردنی ڕوسیا لەگەڵ خۆپیشاندەراندا شەرمەزار دەکات.

ڕاس دەڵێت " ئەمەریکا پشتیوانی لە مافی هەمو کەس و هەمو خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانە، ئازادی ڕادەربڕین دەکات. هەنگاوەکانی کە دەسەڵاتدارانی ڕوسیا گرتویانەتە بەر سەرکوتکردنی ئەو مافانەیە."

خۆپیشاندانە سەرتاسەرەییەکان یەکەمجارە لەلایەن پشتیوانانی نێڤنڵی ئەنجام بدرێن لەوکاتەوەی لە ئەڵمانیا گەڕایەوە، کەلەوێ چارەسەری ژەهراویبوونی بۆ دەکرا. هەر پاش گەڕانەوەی بۆ مۆسکۆ دەستگیر کرا. نێڤنڵی بە ئاشکرایی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن تۆمەتباردەکات بە فەرمانی ژەهراوی کردنی. بەڵام کرملن بەردەوام نکوڵی لێکردووە.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە توندی دەستگیرکردنەکەی شەرمەزار دەکەن و داوای دەستبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێک ئازادکردنی دەکەن.

XS
SM
MD
LG