Accessibility links

ڕێبەرانی ئەمەریکای لاتین پیرۆزبایی لە بایدن و هێرس دەکەن


سەرۆکی کۆلۆمبیا
سەرۆکی کۆلۆمبیا

ڕێبەرانی ئەمەریکای لایتین لە وڵاتی پێرو،ڤەنزوێلا و کۆلۆمبیاوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و کامڵا هێرسی جێگری سەرۆک دەکەن.

سەرۆکی کۆلۆمبیا ئایڤان دوکێ وتارەکەی دەمی ڕۆژی دەستبەکاربوونی بایدنی بە وتارێکی ئەوپەڕی گرنگ وەسف کرد و گوتی داواکارییەکەی بۆ یەکڕیزی لە نێو گەلی ئەمەریکا و داواکارییەکەی بۆ بونیاتنانی ئامانجە هاوبەشەکان لە نێو جیاوازییەکاندا ڕەنگدانەوەیەکی گرنگی دەبێت لە جیهاندا.

دوکێ هەروەها گوتیشی پەیوەندی دیپلۆماسی 200 ساڵەی نێوان ئەمەریکا و کۆلۆمبیا بەردەوام بەهێزدەبێت بەرەو ئامانجی هاوبەش.

سەرۆکی پێرو فرانسیسکۆ ساگێست گوتی، وڵاتەکەی گەشبینە بەرامبەر، هاوکاریی ، وەگەرخستن و بازرگانی باشتر لە داهاتوودا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا.

سەرۆکی ڤەنزوێلا نۆیکۆلاس مادۆرۆ هیوای بەختەوەری بۆ بایدن خواست و ڕاستەوخۆ داوای گۆڕانکاری کرد لە سیاسەتەکانی ئەمەریکا لەمەڕ ڤەنزوێلا.

لە ڕۆژی چوارشەممەوە کە بایدن دەستی بە کارەکەی کردووە بە ئاشکرایی هیچ لێدوانێکی لەسەر ڤەنزوێلا نەداوە، بەڵام بە پێی هەواڵێکی کەناڵی ABC، بەربژارەکەی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، ئەنۆنی بلینکین لە میانەی دانیشتنی سینات بۆ پەسەند کردنی، پشتیوانی بۆ خوان گوایدۆی ڕکابەری مادۆرۆ دەربڕیوە.

ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوا پشتیوانیان لە ڕێبەری ئۆپزسیۆن گوایدۆ کرد وەک ڕێبەری دانپیانراوی ڤەنزوێلا دوابەدوای هەڵبژاردنە مشتومڕلەسەرەکەی ساڵی 2018.

XS
SM
MD
LG