Accessibility links

ئاسایشی پایتەختی ئەمەریکا چەند ڕۆژێک بەر لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراو


لە ڕۆژی شەممە و یەکشەممە باری ئاسایش لە واشنتن پایتەخت توندبوو، هاوکاتی مەترسییەکانی شیانی دروستبوونی پشێوی و ئاڵۆزی بەر لە ڕۆژی 20 ی مانگی 1 کە سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆو بایدن سوێندی یاسایی دەخوات.

چەندین لە شەقامە سەرەکییەکانی دەوروبەری کۆشکی سپی داخراون لە کاتێکدا خاوەن دووکان و بازاڕەکان بە تەختە دەرگاو پەنجەرەی بازاڕەکانیان داخستوە. هەمو ئەو شەقامانەی بەرەو شوێنی ڕێوڕەسمەکەی ڕۆژی چوارشەممە دەچن بە ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس و گاردی نیشتمانی داخراون. ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان هەر لە شەوی شەممەوە هەتا 23 ی مانگی 1 قەدەغە کراوە.

هەر لە ڕۆژی شەممەوە خەڵکی ڕووبەڕووی ئاسایشێکی توند دەبنەوە ئەگەر بیانەوێت بەرەو پێنسلڤانیا ئاڤینیۆ بڕۆن ، ئەو شەقامە سەرەکییەی کۆشکی سپی و کۆنگرێس پێکەوە دەبەستێتەوە، هەمان شەقامیش کە بەرەو شوێنی مەڕاسیمی سوێندخواردنەکە دەڕوات.

دەورو بەری کۆنگرێس بەربەست کراوە و ڕێگە بە کەس نادرێت لە بیناکە نزیک ببێتەوە.

توندکردنی باری ئاسایشی پایتەخت بۆتە جێی نیگەرانی و ترسی دانیشتوانی شارەکە.

XS
SM
MD
LG