Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە ئەفغانستان دوو دادوەری ژن دەکوژرێن


کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند دوو دادوەری ژن کە بۆ دادگای باڵا کاریان دەکرد سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە کوژراون و هاوکارێکی تر و شوفێرەکەیان بریندار بوون.

ئەمەش نوێترین هێرشە لە پایتەختی ئەفغانستان ڕووبدات لە کاتێکدا نوێنەرانی تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە وتووێژەی ئاشتیدان لە قەتەر.

گوتەبێژێکی دادگای باڵای ئەفغانستان ئەحمەد فەهیم قەیوم ئەو کوشتنە پشتڕاست کردەوە بەڵام ناوی دادوەرەکانی ئاشکرا نەکرد.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام گوتەبێژی تالیبان زەبیحوڵا موجاهید گوتی دەستی تالیبانی لە پشت نەبووە.

کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن لە ئێستادا زیاتر لە 250 دادوەر و نزیکەی 400 داواکاریگشتی ژن لە وڵاتەکەدا هەن.

کاربەدەستانی حکومەت رایانگەیاند لێکۆڵینەوە کردن لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

لە ڕابوردوودا یاخیبوانی تالیبان لەم جۆرە هێرشیانەیان ئەنجامداوە و هەروەها بەمدواییانە گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی چەندین توندوتیژی لە کابوڵی و دوەوربەری گرتۆتە ئەستۆ لە ناویاندا بۆ سەر بونیادەکانی پەروەردە کە 50 کەسی تێدا کوژران و زۆربەیان خوێندکاربوون.

داعش هەروەها بەرپرسیارێتی هێرشێکی موشەکیشی لە مانگی 12 گرتە ئەستۆ کە بنکەی سەرەکی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستانی تیادا کرایە ئامانج بەلام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە سەرەتای ئەم مانگە وتووێژەکانیان لە قەتەر دەستپێکردەوە.

XS
SM
MD
LG