Accessibility links

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس لە ئەفغانستان


کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕادەگەیەنن، ڕۆژی شەممە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس لە ڕۆژئاوای کابوڵ، دوو پۆلیس کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

لە کاتێکدا ناسنامەی قوربانییەکان لەلایەن، فێردۆس فەرامەرز، وتەبێژی پۆلیسی کابوڵەوە پشتڕاست نەکرایەوە، بەڵام دوو ئەندامی هێزەکانی پۆلیسی ئەفغانستان بە مەرجێک ناویان ئاشکرا نەکرێت گوتیان، مەولانا بەیان، جێگری سەرۆکی پۆلیسی کابوڵ لەو هێرشەدا بریندار بووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

بەم دواییانە ئەفغانستان ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرش بووەتەوە، لەوانەدا کوژرانی 12 ئەندامی گروپێکی چەکداری ئەفغانی لە پارێزگای هیراتی ڕۆژئاوای وڵاتەکە، کە پۆلیس ڕۆژی هەینی بە هێرشێکی ناوخۆیی ناودێری کرد، و هەروەها تەقینەوەیەکی خۆکوژی بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە بنکەی پۆلیس لە پارێزگای هیڵماند کە بووە هۆی کوژرانی پۆلیسێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە.

گوتەبێژی تالیبان یوسف ئەحمەدی ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا بەرپرسیارێتی هێرشە ناوخۆییەکەی گرتە ئەستۆ.

ئەم توندوتیژییانە هاوکاتن لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی نێوان نوێنەرانی تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە سەرەتای ئەم مانگە لە قەتەر.

دانوستاندنەکان خاوبوونەوە لە کاتێکدا یاخیبووان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەفغانستان بەڵام بەڵێنەکانیان بەجێگەیاندووە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەرسەربازانی ئەمەریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان.

XS
SM
MD
LG