Accessibility links

بەڕێوەبەری باڵای تەندروستی ئیسرائیل دەڵێت چاوەڕوان دەکات هەتا مانگی 3 ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ئیسرائیل لە منداڵانیش بدرێت


کاربەدەستێکی باڵای تەندروستی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ڕەنگە منداڵانی تەمەن 12 ساڵ و سەرەوەی 12 ساڵیش لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن ئەگەر توێژینەوەکان ئەوە نیشان بدەن کە کێشەی کێشەی تەندروستیان بۆ دروست ناکات.

ئیسرائیل دەڵێت هەوڵ دەدات هەتا مانگی 3 بەشی یەکەم یان هەردوو بەشی ڤاکسینەکەی بە 5 ملیۆن کەس لە کۆی 9 ملیۆن هاووڵاتیانی دابێت و بازاڕو دوکانەکان و شوێنە گشتییەکان بکاتەوە.

ئیسرائیلییە بەساڵاچووەکان و ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە هەژدە ساڵە گەورەترە و بەهۆی کێشیە تەندروسییەوە یان بەهۆی جۆری کارەکەیانەوە مەترسییان زۆر لەسەرە ئەولەویەتیان پێ دراوە لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە. بەڵام بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل پێشبینی دەکەن بە هێنانی ڤاکسینی زۆرتر بە شێوەیەکی بەردەوام گرووپێکی زۆرتر دەتوانن ڤاکسینەکە وەرگرن.

ناکمەن ئاش، ڕێکخەری نیشتمانی پەتای کۆرۆنا دەڵێت پێشبینی دەکات کە توێژینەوە پزشکییەکان کەمترین تەمەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە لە 16 ساڵ بۆ12 دیاری بکەن و هەروەها بڕیارە FDA ڕەزامەندی خۆی بۆ ئەو جۆرە بەکارهێنانە تا مانگی سێ ڕابگەیەنێت.

ئاش بە ڕادیۆ FM-103ی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە" هۆکاری ئەوەی کە منداڵانی خوار تەمەنی 16 ساڵ لە ئێستادا ڤاکسینەکەیان لێنادرێت ئەوەیە کە هێشتا دڵنیا نیین لە تواناییان بۆ بەدەستهێنانی بەرگری لەشی بە کۆمەڵ."

ئەو گوتیشی " من لەو بڕوایەدام لە یەک بۆ دوو مانگی داهاتوو بتوانین گروپی تەمەن 12 ساڵ بۆ 16 ساڵ دژ بە ڤایرۆسەکە بکوتین".

بە گوێرەی داتاکانی دەزگای ناوەندی ئامارەکان نزیکەی 7.75%دانیشتوانی ئیسرائیل تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 16 ساڵیدایە.

XS
SM
MD
LG