Accessibility links

یەکەم حاڵەتی جۆرە نوێیەکەی کۆڤید-19 لە ئێران دەردەکەوێت


ئاژانسی ئینای فەرمی حکومەتی ئێران لە زاری سەعید نەمەکی وه زیری تەندروستی ئێرانەوە تووشبویەکی بە جۆرە نوێیەکەی کۆڤید-19 لە وڵاتەکەدا پشتڕاست کردۆتەوە.

بە وتەی نەمەکی ئەو کەسە لەم دوایانەدا لەبەریتانیاوە گەشتی کردووە بۆ ئێران و هیچ کەسێکی دەوروبەرەکەشی تاکو ئێستا تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون.

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاندووە ئەو کەسە بەتاقیکردنەوەی ئەرێنی P.C R گەشتی بۆ ئێران کردووە، هەر بۆیەش لەسەرەتاوە خۆی کەرەنتین کردووە و پاشان لەنەخۆشخانەیەکی تایبەتی خەوێنراوە تاکوو لە ژێر چاودێریدا بێت.

سەعید نەمەکی لە بارەی جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کورۆنا هوشداری دەدات و داوا لەخەڵک دەکات کە پرۆتۆکوڵەکانی تەندروستی لە بەرچاو بگرن. ئەو گوتیشی هەرچەندە ڕێژەی تووشبوان بە کۆڤید-19 کەمی کردووە بەڵام ڕێژەکان جێگیر نین و لەوانەیە لە ڕوژانی داهاتوودا دوبارە بەرز بێتەوە.

وەرزیری تەندروستی هەروەها گوتی کە تەنیا ڕێگای کونتڕۆڵکردنی جۆڕە نوێیەکەی کۆڤید-19 جۆرەی یەکەم دەبێت مەودا کۆمەڵایەتییەکان بپارێزن و ڕێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگیرێن.

ئەم جۆرە نوێیەی کۆڤید-19 یەکەم جار لە 13 ی مانگی 12 ساڵی ڕابردوو لە ناوچەی کێنتی باشووری بەریتانیا دیاری کرابوو، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە لەلایەن زانایانی حکومەتی بەریتانیاوە ئەنجامدران ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم جۆڕە گۆڕاوە خێراتر گەشە دەکات بەبەراورد لەگەڵ جۆرەی یەکەم و 70 لە سەد زیاتر لەوەی پێوشوو خێراتر دەگوازرێتەوە.

هاوکاتیش سیما لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا شەش هەزار کەس تووشی کۆڤید-19 بوون لە ئێراندا کە ئەمەش کۆی تووشبوان لەو وڵاتەدا دەگەیەنێت بە یەک ملیۆن و255 هەزار و620 کەس و ئەوژمارەی ئەو کەسانەش تاکوو ئێستا گیانیان لە دەستداوە گەیشتوەتە 55 هەزار و 748 کەس.

ئامارە فەرمیەکانی نەخۆشی و مردنەکان بە هۆی کۆرۆناوە لە ئێران بەردەوام شوێنی گومانە لە لایەن کەسانی پسپۆڕ و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی تەندروستی ئێرانەوە. بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی پزیشکیش ژمارەی قوربانییەکانیان بە سێ بۆ چوار ئەوەندەی ئەو ئامارە فەرمییانە دادەنێن کە وەزارەتی تەندروستی ڕایاندەگەیەنێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هۆشداریان دا لەمەڕ شاردنەوە و بێ توانایی ئێران لە بەرامبەر کۆرۆنادا.

XS
SM
MD
LG