Accessibility links

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەرێکانی


سەرێ کانی
سەرێ کانی

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سوریا (سانا) ڕۆژی شەممە بڵاوی کردەوە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێکی سەوزەی شاری سەرێکانی تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سانا، لە تەقینەوەکەدا 2 منداڵ کوژراون و دایکیشیان بریندار بووە.

ئاژانسەکە دەشڵێت ژمارەیەک لەو چەکدارانەش کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات لەو تەقینەوەیەدا کوژراون.

تورکیا کە لەگەڵ چەند گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هاوپەیمانە، لە ساڵی 2019 شاری سەرێکانی کۆنترۆڵ کرد و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یان لەوێ دەرکرد.

تورکیا یەپەگە بە گروپێکی تیرۆریستی دەناسێت، بەڵام یەپەگە بەشێکە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێت.

XS
SM
MD
LG