Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات بە سەرۆکی ئەمەریکا "نەکەوێتە داوای ئیسرائیلەوە"


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی شەممە داوای لە سەرۆک دانۆڵد ترامپ کرد نەکەوێتە "داوی" گوایە پلانەکانی ئیسرائیلەوە بە هاندانی شەڕێک لە ڕێگای هێرش بۆسەر هێزی ئەمەریکا لە عێراق.

ئەو ئەم هۆشدارییەی لە ساڵیادی کوشتنەکەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران دا کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە بەغدا کوژرا. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئیسرائیل لەمبارەیەوە هیچی نەگوتووە.

واشنتن ملیتانە شیعەکانی سەر بە ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی هێرشی موشک بۆ سەر دامەدەزگاکانی ئەمەریکا لە عێراق لەوانەدا موشەکبارانکردنی ناوچەکانی نزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا. هیچ گروپێکی ئاشکرای سەر بە ئێران بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەیان نەگرتۆتە ئەستۆ.

زەریف لە تویتێکدا ڕایگەیاند " زانیاری نوێ لە عێراقەوە ئاماژە بەوە دەکەن، سیخوڕە ئیسرائیلییە وروژێنەرەکان پیلانی هێرشێک دژ بە ئەمەریکاییەکان دەگێڕن تا ترامپ بە هۆکارێکی ساختە هانبدرێت تا ( ڕەوایی بدرێت بە شەڕ)."

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلی ئامادە نەبوون لێدوان لەسەر قسەکانی زەریف بدەن.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە کۆتایی مانگی ڕابوردوودا هۆشداری دا بە ئێران لە دژی هەر هێرشێک بۆ سەر لەشکری ئەمەریکا یان کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق. ئەمەش چەند ڕۆژێک پاش ئەو هێرشە موشەکیانەی کە گومان دەکرێت لەلایەن ئێرانەوە کرابێتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

هۆشدارییەکەی سەرۆک ترامپ ڕۆژی 23 یمانگی 12 پاش ئەوە بوو کە کاربەدەستە باڵاکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا کۆبونەوە بۆ ئەوەی بژاردە بیخەنە بەردەم دانۆڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

XS
SM
MD
LG