Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە کاتی گەڕانەوەی بۆ پایتەخت گوتی دەبێت ئەو کارانەی ئەنجامدراون یادبکرێنەوە


دوای چەندان هەفتە لە پەیمانی بۆ بردنەوەی شەڕەکەی لە پێناو مانەوەی لە پۆستەکەیدا، دانۆڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا رۆژی پێنج شەممە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاوڕێک دەداتەوە لەوەی وەک خۆی بە "سەرکەوتنە مێژوویەکان" ناویان دەبات و دەڵێت "دەبێت ئەو کارانەی ئەنجامدراون یاد بکرێنەوە" .

سەرۆک ترامپ کە هێشتا دەبێت بە فەرمی دان بە شکستهێنانەکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی یازدەدا بنێت لە بەرامبەر جۆو بایدنی دیموکرات ، پەیامێکی لە تویتەردا بڵاوکردەوە و دوای گەڕانەوەی بۆ واشنتن ی پایتەخت لە هەوارگەکەی لە فلۆریدا ئەمەش لە سەروبەندی شەڕێکی سەرۆک لەگەڵ کۆنگرس لەسەر پرۆژە یاسای بەرگری و هەروەها بڕی ئەو چەکی هاوکاری داراییە بۆ ئەمەریکاییەکان بۆ بەرانگاربوونەوەی زیانەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆک ترامپ ستایشی بەرڕێوەبەرایەتییەکەی کرد بۆ ئەو دەستکەوتانانەی بەدەستی هێناوە ، لەوانە وەک سەرۆک دەڵێت شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها بنیاتنانەوەی ئابووری وڵات.

سەرۆک ترامپ ئەوەی کە لەمانگی دەی ساڵی 2020 دا تووشی کۆڤید 19 بوو ، زۆر جار لە مەترسی پەتاکەی کەمدەکردەوە و هەروەها لێدوانی لەبارەیەوە دەدا ، ئەوەی زۆرێک لە شارەزایانی تەندروستی رەخنەیان لێگرتووە و بە بێسەروبەر پێناسەیان کردووە و هەروەها شارەزایان گوتوویانە کە بۆچوونەکانی سەرۆک ترامپلەسەر پەتاکە هەندێ جار مەسەلەی زانستیی لە پشت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی پشتگوێخستووە.

سەرۆک ترامپ گوتی ؛ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڤاکسینی دژ بە کۆڤید 19 ی لە ماوەیەکی کورتدا بەرهەمهێنا و سەرۆک ترامپ بە دروستی پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ڤاکسینەکە بەر لەکۆتایی ساڵی 2020 بەرهەمدەهێنرێت.

بە گوێرەی سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ؛ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە نێو ئەو وڵاتانەدایە کە کۆڤید 19 بە سەختی لێداوە و لە ئاماری مردوانی ئاکامی پەتاکە لە رێزبەندی پێشەوەیە و پتر لە 344 هەزار مەرگی بەفەرمی ئاکامی ڤایرۆسەکەی تۆمارکردوە .

مچ مكکانەڵ سەۆرکی زۆرینەی سینات لە کۆنگرێسی ئەمەیکا
مچ مكکانەڵ سەۆرکی زۆرینەی سینات لە کۆنگرێسی ئەمەیکا

سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشوەختی سەرۆک ترامپ بۆ واشنتنی پایتەخت، کۆشکی سپی ئاماژەی بەهیچ هۆکارێک نەداوە ، بەڵام گەڕانەوەی سەرۆک ترامپ هاوکاتە لەگەڵ شەڕەکەی ترامپ لەگەڵ کۆنگرس لەسەر ڤیتۆکردنی پرۆژە یاسای خەرجی گەورەی بەرگری و هەروەها داواکردنی سەرۆک ترامپ بۆ زیادکردنی بڕی چەکی هاوکاری دارایی بۆ ئەمەریکایەکان ئەوەی لە ئاکامی کاریگەریەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووی داراییەوە لێان کەوتووە ، هەروەها روو لەهەڵکشانی بارگرژییەکان لەگەڵ ئێران.

لەکاتی گەڕانەوەی سەرۆک ترامپ بۆ کۆشکی سپی ، سەرۆک وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێرانی نەدەیایەوە کە بە دەنگی بەرزو هاوارکردن لە سەرۆکیان دەکرد سەبارەت بە ئێران وهەروەها ئایا سەرۆک ترامپ ئامادەی رێورەسمی گرتنەدەستی پۆستی سەرۆکایەتی جۆو بایدن لە 20 ئەم مانگەدا دەبێت یان نا.

میچ میککۆنڵی کۆماری و سەرۆکی زۆرینە لە کۆنگرس رۆژی چوارشەممەی رابردوو گورزێکی کوشندەی لە هەوڵەکەی سەرۆک ترامپ وەشاند کە داوای زیادکردنی بڕی یارمەتیدانی دارایی بۆ ئەمەریکاییەکان کردبوو هەروەها ناوبراو دیاریکردنی کاتێک بۆ دەنگدانێکی بە خێرایی رەتکردەوە بۆ زیادکردنی بڕی چەکی کۆمەکی دارایی بۆ ئەمەریاییەکان لە 600 دۆلارەوە بۆ 2 هەزار دۆلار ئەوەی هاوپێچی ئەو 892 ملیار دۆلارەی پاکیجی فریاگوزاری کرابوو کە لەلایەن کۆنگرسەوە لە سەرەتای مانگی رابردوودا پەسەند کرا.

داواکاریە بێپشتیوانی لێکراوەکان

هاوکارانی کۆماری لە کۆنگرس بە ئەندازەیەکی زۆر گیریان لە گەڵ ترمپ خواردووە لەماوەی چوار ساڵی پشێوی ، بەڵام سەرۆک ترامپ توڕەیە بەهۆی ئەوەی کۆماریەکان بە تەواوی پشتگیریان لەئیدیعاکانی نەکردوە سەبارەت بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتی وەک سەرۆک دەڵێت .

سەرۆک ترامپ لە تویتەکانی ئەم هەفتەیەیدا هێرشی زارەکی کردە سەر رابەرانی کۆماری پارتەکەی و سەرزەنشتی کردن و هەروەها پارتی کۆماری تۆمەتبارکرد بە وەی خواستی مەرگی دەبێت ئەگەر بڕە پارەی کۆمەکی دارایی بۆ ئەمەریکاییەکانی لە قیرانی دارایدان زیاد نەکەن.

گرژییەکان لەگەڵ ئێران

گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دووبارە روویان لەهڵکشانکردەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران موحەمەد جەواد زەریف رۆژی پێنج شەممەی رابردوو واشنتنی تۆمەتبارکرد بە هەوڵدانی بۆ خولقاندنی بیانویەک بۆ هێڕشکردنە سەر وڵاتەکەی و ناوبراو پەیمانیشیدا کە تاران بەرگری لەخۆی دەکات هەرچەندە وەک دەڵێت ئێران هەوڵی بەرپاکردنی جەنگ نادات.

دوو فرۆکەی ئەمەریکایی لە جۆری B-52 ،رۆژی چوارشەممەی رابردوو بە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕستدا فڕی و بەرپرسانی ئەمەریکایی لەو بارەیەوە گوتیان ئەوە پەیامێکی بەرپەرچدانەوە بوو بۆ ئێران بەر لە یەکەم ساڵیادی ئەو هێرشە ئاسمانییەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکایی لە عێراق ئەنجامیدا و کوژرانی رابەری باڵای لەشکری ئێرانی قاسم سولێمانی لە 3 ی مانگی یەکی ساڵی 2020 ی لێکەوتەوە.

XS
SM
MD
LG