Accessibility links

ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە 83 ملیۆن و 500 هەزار و لە ویلایەتێکی ئەمەریکا لە بری ڤاکسینی کۆرۆنا دەرزییەکی تر لە 42 کەس دەدرێت


نێوەندی لێکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆنس هۆپکنس ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هەتا ئێستا 83 ملیۆن و 500 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی حاڵەتەکانی ئەمەریکا لە هەمو وڵاتانی جیهان زیاترە لە کاتێکدا هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نزیکەی 20 ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 345 هەزار کەسیس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

پاش ئەمەریکاش هیندستانە کە لەوێ 10 ملیۆن و 2 سەد هەزار حاڵەت تۆمارکراوە لەوانەشدا 148 هەزار کسی گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ئامارەکانی جۆنس هۆپکسن بەرازیلیش سێهەمی ڕیزبەندییەکەیە کە هەتا ئێستا 7 ملیۆن کەس تیایدا توشتی کۆرۆنا بوون و نزیکەی 195 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات 42 کەس لە ویلایەتی وێست ڤێرجینیای ئەمەریکا کە وایان زانیبوو ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لێ دەدرێت بەڵام لەبری ئەوە، وەکو ڕۆژنامەوی نیویۆرک تایمس ئاماژەی پێدەکات ئەوان " چارەسەری تاقیکردنەوەی دژەتەنی مۆنۆکلۆنال"یان پێدراوە.

گاردی نیشتمانی وێست ڤێرجینیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند " هەمو ئەو کەسانەی کە دژەتەنەکانیان پێدراوە پەیوەندییان پێوەکراوە یان پەیوەندییان پێوە دەکرێت".

هەروەها دەشڵێت لەو بڕوایەدانییە هیچ کام لەو کەسانە لە مەترسیدابن.

ژەنەڕاڵ جەیمس هۆیەر لە گاردی نیشتمانی وێست ڤێرجینیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " هەرلەوکاتەی ئاگادارکراینەوە لەوەی چی ڕوویداوە، خێرا هەنگاومان نا بۆ چارەسەرکردنی، و دەستبەجێ پێداچوونەوەمان کرد و پڕۆتۆکۆڵەکانمان بەهێزکرد بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنەکەمان باشتربکەین تا ڕێگە لە دووبارە بوونەوەی بگرین."
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو 42 کەسە دەرمانی دژەتەنی Regeneron یان پیدراوە لە بری ڤاکسینی مۆدێرنا.

دکتۆر کلای مارش دەڵێت ئەم دەرمانە هەمان دەرمانە کە کاتێک سەرۆک ترامپ توشی ڤایرۆسەکە بوو پێیدرابوو.

XS
SM
MD
LG