Accessibility links

جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا دەردەکەوتێت


فەرمانڕەوای ویلایەتی کۆلۆرادۆ جێرد پولیس ڕایگەیاند جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پێشتر لە بەریتانیا دەرکەوتبوو، ڕۆژی سێشەممە یەکەم حاڵەتی لە ئەمەریکا لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەرکەوتووە.

جێرد پولیس گوتیشی هێشتا لەبارەی ئەم جۆرە ڤایرۆسەوە زانیاری بەرفراوانیان نییە و ڕایشیگەیاند پسپۆڕانی بەریتانیا دەڵێن ئەم جۆرە بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی ئێستا خێراتر بڵاو دەبێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند " پێش هەموشتێک ئێمە تیشک دەخەینە سەر سەلامەتی و تەندروستی ئەو کەسانەی لە کۆلۆرادۆ دەژین. ئێمە لە نزیکەوە چاودێری توشبووەکە دەکەین."

کاربەدەستانی تەندروستی دەڵێن جۆرە نوێیەکە لە ناوچەی ئەلبەرتی سەر بە شاری دێنڤەر دۆزراوەتەوە. توشبووەکەش پیاوەکە کە تەمەنی لە بیستەکاندایە و بەم دوواییانەش گەشتی بۆ هیچ شوێنێک نەکردووە. لە ئێستادا کەرەنتینە کراوە.



XS
SM
MD
LG