Accessibility links

بەهۆی کۆرۆناوە، ئیسڕائیل بۆ سێیەمین جار داخستنی گشتی وڵاتەکە ڕادەگەیەنێت


ڕۆژی یەکشەممە ئیسڕائیل داخستنی گشتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و بۆ ماوەی لانی کەم دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، ئەمەش سێیەمین جارە لە دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە ئیسڕائیل ئەو جۆرە ڕێوشوێنە بگرێتەبەر کە هۆکار لێی ڕێگریکردنە لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ڕێوشوێنەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و دەکرێت دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە بۆ دوو هەفتەی دیکەش درێژبکرێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا ڕۆژانە سێ هەزار کەس لە ئیسڕائیل توشی ڤایرۆسەکە دەبن.

بەپێی ڕێوشوێنە نوێیەکە دانیشتوانی وڵاتەکە ناتوانن لە 1 هەزار مەتر زیاتر لە ماڵەکانیان دووربکەونەوە، بەڵام کارئاسانی دەکرێت بۆ خۆراک کڕین و پێداویستی تەندروستی و وەرزشکردن.

لە بەهاری ئەم ساڵدا بۆ یەکەمین جار ئیسڕائیل داخستنی گشتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و دواتر لە مانگی نۆدا دوای ئەوەی زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا، دووبارە داخستنی گشتی وڵاتەکەی ڕاگەیاندەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG