Accessibility links

عارف باوەجانی: ئێران دەیەوێت کاریگەری خۆی لە عێراقدا نیشان بدات


سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ هۆشداری لە دژی هەر هێرشێک بۆ سەر سەرباز یان کارمەندانی دەزگاکانی دیپلۆماسی لە عێراق، دەدات بە ئێران. ئەمەش پاش چەند ڕۆژێک لەو هێرشە موشەکیانەی کە لەلایەن ملیشا عێراقییەکانی ئێران پشتیوانیان لێ دەکات کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

لە لایێکی ترەوە کاربەدەستێکی باڵای کۆشکی سپی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە پێشنیازی بژاردەی جیا جیا کردووە و پێشکەشی سەرۆک دۆناڵد ترامپیان کردووە بە ئامانجی رێگریکردن لە هەر هێرشێکی ملیشیاکانی سەر بە ئێران.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان گوتی پێشبینی دەکات سەرۆک ترامپ ڕێکاری توند لە دژی ئێران ئەنجام بدات بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی خۆی بەرامبەر بە تاران کە بۆ خولی دووهەمی سەرۆکایەتی پلان بۆ داڕێژراوبوو. بەرێز باوەجانی گوتی "ئێران دەیەوێت کاریگەری تۆکمەی خۆی لە عێراقدا نیشان بدات دوای ئەوەی هەندێک لە گرووپە شیعەکان نیازی خۆیان لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەمەریکا دا نیشان داوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:58 0:00
Direct link



XS
SM
MD
LG