Accessibility links

ترامپ بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 15 کەس دەردەکات


ڕۆژی سێشەممە سەرۆک ترامپ لە 15 کەس خۆش بوو، لە ناویاندا هاوپەیمانی کۆمارییەکان ، کاربەدەستێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 کە لە لێکۆلینەوەکانی ڕوسیا تێوەگلابوو و ئەو کارمەندە گرێبەستانەی حکومەتی ئەمەریکا کە لە ساڵی 2017 بە ئەنجامدانی کوشتنی بە کۆمەڵ لە بەغدا تاوانبار کرابون.

هەروەها ترامپ سزای پێنج کەسیشی گۆڕیوە. هەرچەندە شتێکی نامۆ نییە کە سەرۆکەکان بەرلەوەی بڕۆن لێخۆشبوون ڕادەگەیەنن، ترامپ ڕوونی کردەوە هیچ دوودڵ نییە لە دەستوەردان لە دۆسێکانی هاوڕییان و هاوپەیمانانی کە بڕوا دەکات بە شێوەیەکی ناڕەوا مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. سەرباری بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان، هیچ کام لەو کەسانەی کە لە لیستەکەدابوون ئەندامی بنەماڵەی ترامپ، پارێزەرەکەی ڕودی جولیانی و خودی سەرۆک نەبوون.

لیستەکەی ئەو لێخۆشبوونە نوێنەری پێشوی کۆماری دەنکن هەنتەری کالیفۆرنیا و کرسیس کۆلینی نیویۆرکیشی تێدایە. ترامپ سزاکەی نوێنەری پێشوی تێکساس ستیڤ ستۆکمانیشی گۆڕیوە.

کرس کۆلن کە یەکەم ئەندامی کۆنگرێس بوو پشتیوانی لە ترامپ کرد ببێت بە سەرۆک، سزای دوو ساڵ و دوو مانگ زیندانی فیدراڵی درابوو پاش ئەوەی دانی بەوەدا نابوو هاوکاری کوڕەکەی و خەڵکانی تری کردووە بۆ دەربازبوونیان بڕی 800 دۆلار لە بۆرسە، کاتێک زانیبوی تاقیکردنەوەی دەرمانێک لەلایەن کۆمپانیایەکی دەرمانسازی بچووکەوە سەرکەوتوو نەبووە.

دەنکن هەنتەر سزای 11 مانگ زیندانی کردن درابوو پاش ئەوەی دانی بەوەدا نا هاوکارییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دزیوە و پارەکەی بۆ هەمو شتێک خەرج کردووە هەر لە چوونەدەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانی بگرە هەتا دەگاتە ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونی کچەکەی.

لە مانگی ڕابوردووش ترامپ بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی مایکڵ فلن دەرکرد کە دوو جار دانی بەوەدا نا لەگەڵ FBI د ڕاستگۆ نەبووە، و هەر لە مانگی پێشو سزای یاریدەدەرێکی تری، ڕۆجەر ستۆنی گۆڕی چەند ڕۆژێک بەرلەوەی ببرێت بۆ زیندان.

لەو 15 کەسی کە شەوی سێشەممە ڕاگەیەندران، چوار گرێبەستی پێشوی حکومەتی ئەمەریکاشی تێدایە کە ئەنجامدانی کوشتنی بە کۆمەڵ لە بەغدا تاوانبار کرابون کە دەیان خەڵکی سڤیلی عێراقی تێدا کوژران و بووە هۆی ئاژاوەی نێونەتەوەیی لەسەر بەکارهێنانی پاسەوانی تایبەتی ئاسایشی لە ناوچەی شەڕدا.

پشتیوانانی نیکۆلاس سلاتین، پاول سلاگ، ئیڤان لیبرتی و دەستن هێرد کە هەرچواریان بۆ کۆمپانیای بلاکواتەر کاریان دەکرد، لۆبییەکی زۆریان کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەم لێخۆشبوونەو و دەڵێن ئەو پیاوانە سزای قورس دراون لە لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنێکی کە دەڵین بەڵگەکانی بێتاوانی تێدا هەڵگیرابوو. هەر چوار پیاوەکە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ سزای زیندانی کردن درابون.

XS
SM
MD
LG