Accessibility links

وەزیری دەرەوەی کوەیت: لە 5 ی مانگی داهاتوودا سعودیە میوانداری کۆبوونەوەی وڵاتانی کەنداو دەکات


وەزیری دەرەوەی کوەیت لە لێدوانێکدا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت سعودیە لە 5 ی مانگی یەکدا میوانداری کۆبوونەوەی ساڵانەی وڵاتانی کەنداو دەکات.

هەمیشە ئەو کۆبوونەوەیە لە مانگی دوانزەدا ئەنجام دراوە، کۆمەڵێک سەرچاوەی نزیک لە بابەتەکەوە بە ڕۆیتەرزیان وت کۆبوونەوەکە بۆ مانگی داهاتوو دوادەخرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە عەرەبییانەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕیوە کاردەکەن بۆ ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

سێ سەرچاوەی دیکە ئاماژەیان بەوەدا پێشبینی دەکرێت سەرجەم ڕابەرانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

لە ساڵی 2017 دا هەریەک لە میسڕ و سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕ بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد، لەلای خۆشیەوە دەوحە ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە و دەڵێت ئەو گەمارۆدانە سەروەری وڵاتەکە دەکاتە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG