Accessibility links

ئەمەریکا لە کەناری پەسەندکردنی بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا


وڵاتە یەکگرتووەکانی خەریکە بەرنامەی کوتانی دژ بە بە کۆڤید-19 دەستپێدەکات.

بە پێی ڕاپۆرتان بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمەریکا(FDA) ڕەنگە ڕۆژی هەینی یان شەممە بەکارهێنانی خێرای ئەو ڤاکسینەی دژە کۆڤید-19 پەسەند بکات کەلەلاین کۆمپانیای دەرمانسازی فایزەری ئەمەریکاو بایۆنتێکی ئەڵمانیاوە بەرهەمهێنراوە.

پانێلێکی ڕاوێژکاری FDA شەوی پێنجشەممە دەنگیان بۆ پەسەندکردنی ڤاکسینەکە دا.

لە دەمێکدا ئەمەریکا لە کەناری دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتانەکەیە، بەڕێوەبەری کاروباری ئابوری و دادپەروەری کۆمەڵایەتی سەر بە ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، هۆشدارییەکی دەرکەردووە. ستیڤ کاکبەرن بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاند " وڵاتانی دەوڵەمەند وابەستەیی ڕوونیان بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ هەیە نەک پێویستە خۆیان دووربگرن لەو کردارانەی کە ڕەنگە زیان بە دەستڕاگەیشتن بە ڤاکسینەکە لە شوێنەکانی تری جیهاند بدات، بەڵکو پێویستیشە هەمئاهەنگی بکەن و هاوکاری ئەو وڵاتانە بکەن کە پێویستیانە."

نێوەندی لێکۆڵینەوەی زانکۆی جۆنس هۆپکنس ڕۆژیی هەینی ڕایگەیاند 69.7 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆڤید-19 بوون کە 1 ملیۆن و 600 هەزار کەس لەوانە گیانیان لەدەستداوە.

هەتا ئێستاش ئەمەریکا زۆرترین ژمارەی توشبوو و مردنی بەهۆی ئەم ڤایرۆسە تۆمار کردووە.

XS
SM
MD
LG