Accessibility links

ڕێککەوتنی ئیسرائیل و مەغریب بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان


ئیسرائیل و مەغریب ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتن لەسەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان. لەو سەودایەی کە بە هاوکاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجام دراوە مەغریب بوو بە چوارەم وڵاتی عەرەبی لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا کۆتایی بە دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسرائیلدا بهێنێت.

وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنەکە، دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕازیبوو بە ناسینی سەروەریی مەغریب بەسەر بیابانی ڕۆژئاوا، کە دەیان ساڵە ناکۆکی لەسەرە.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند " ئەمڕۆ من بڕیارێکم مۆر کرد بۆ دانپیانانی سەروەری مەغریب بەسەر بیابانی ڕۆژئاوا. پێشنیازی ڕژ، باوەڕپێکراو و سەروەری ڕاستەقینەی مەغریب تەنها لەسەر بنەمایە بۆ چارەسەری باش و بەردەوامی ئاشتی و خۆشگوزەرانی درێژخایان."

لە بەشێکی تری تویتەکەیدا سەرۆکی ئەمەریکا ڕێککەوتنەکەی ئیسرائیل و مەغریبی بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی تر لەقەڵەم داوە " دوو دۆستی مەزنمان، ئیسرئیل و شانشینی مەغریب قایل بوون بە پەیوەندی تەواوی دیپلۆماسییان، پێشکەوتنێکی گرنگی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

لەوەتای مانگی هەشتەوە مەغریب چوارەم وڵاتە ڕێککەوتن بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا بکات. سێ وڵاتەکەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب( ئیمارات)، بەحرەین و سودان بوون.

بە پێی ڕێککەوتنەکە مەغریب پەیوەندی تەواوی دیپلۆماسی دادەمەزرێنێت و پەیوەندی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیلدا دەسپێدەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG