Accessibility links

لەشکری ئەمەریکا 14 ئەفسەری پلەبەرز لە بنکەی لەشکری فۆرت هوود لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە یان سزایان دەدات


لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە 14 ئەفسەری پلەبەرزی لە کار ڕاگرت یان دەرکرد و فەرمانی بۆ گۆڕانکاری لە ڕێبازەکاندا دەرکرد لە پاش لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لەسەر هەراسانکردنی سێکسی و توندوتیژی لە بنکەیەک کەل ە سەرەتای ئەم ساڵ سەربازێکی ژنیشی تێدا کوژراوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پەنتاگۆندا ڕایەن مککارتی وەزیری کاروباری لەشکری گوتی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی سڤیل چەندین کێشەی فراوانی لە دووهەم گەوەرترین دامەزراوەی سوپادا دەرخستووە، لە ناویادا، سەرنەکەوتنیان بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە تاوان و نەبوونی متمانە لە ڕێگەگرتن لە تاوانەکانی سێکسی کە بۆتە هۆی ژینگەیەکی ناهەموار بۆ دەستدرێژی سێکسی و هەراسانکردن.

مککارتی باسی لە کێشەکانی فورت هوود کرد بۆ پەیامنێران لە ناویاندا کوشتن و بێسەروشوێنکردن لە همو دامەزاوەکانی تری لەشکری زیاترە و "ئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەرنەکەوتنی سەرکردەکانەوە هەیە". ماککارتی وتی سەرکردەکان ئاراستەی کلتور دەکەن و ئەو زۆر بێهیوا بوو لەم سەرکردانەی " کە سەرکەوتوو نەبوون لە دروستکردنی کاریگەرانەی ژینگەیەک کە بە کەرامەت و ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو سەربازەکاندا بکرێت."

فۆرت هوود ڕووبەڕووی چاودێرییەکی زۆر بۆوە پاش چەندین ڕووداوەی ئەم دواییانە، کە بریتی لە کوژرانی ڤەنێسا جولییەن بە دەستی سەربازێکی تر لە مانگی 4 دا، تەرمەکەی لە مانگی 6دادۆزرایەوە.

یەکێک لەوانەی کە دەرکراون سەرکردەیەکی فۆرت هوودە، ژەنەڕاڵ سکۆت ئیفلانت کە لە دەمی مردنەکەی جولەیەن لە سەرکار بوو. هەروەها سەرکردەی تیمەکەی جولەیەن کۆڵۆنێڵ ڕالف ئۆفەرلاند و ژەنەڕاڵ برادلی ناپیش لەکار خراون.

ژەنەڕاڵ جەیمس مککۆنڤیڵ گوتی بەر لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانی جولییەندا کردووە و بەڵێنی گۆڕانکاری پێداون. ئەو گوتیشی بە دایکی جولەیەنی گوتووە لەشکری ئەمەریکا بەرپرسیار بووە بەرامبەر مەرگی کچەکەی و بەڵێنی داوە ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە بوونەتە هۆی ئەو ڕووداوە.

XS
SM
MD
LG