Accessibility links

بومەلەرزەیەک لە کەناری دەریای ناوەڕاست لە تورکیا ڕوودەدات


دەزگای چاودێری کەندیڵی ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە بومەلەرزەیەک بە هێزی 5.5 لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاستی داوە لە پارێزگای ئەنتالیای تورکیا.

بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 93.3 کیلۆمەتر بووە .

میدیاکانی تورکیا دەڵێن لە ئەنتالیا و پارێزگاکانی دەوروبەریشی هەستی پێکراوە. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لە سەر زیانی گیانی و ماڵی ئەو بومەلەرزەیە ڕانەگەیەندراوە.

XS
SM
MD
LG