Accessibility links

محێدین پاڵانی: ئامانجی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی داهاتووی سەرۆکی هەڵبژێردراو کۆنتڕۆڵکردنی کۆڤید-19و دابینکردنەوەی متمانەی ئەمەریکایە لە جیهاندا


محێدین پاڵانی

نزیکەی چوار هەفتە تێپەریوە بەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا وتا ئێستاش بابەتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن باڵیان بەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکادا کێشاوە و پسپۆڕان وشارەزایانی سیاسی سەرقاڵی شیکردنەوە وهەڵسەنگاندنی ڕەفتار وهەڵوێستەکانی سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وسەرۆکی هەڵبژێردراو جۆ بایدنن کە بڕیارە لە 20ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو سوێندی سەرۆکایەتی بخوات.

سەرۆکی هەڵبژێردراو بایدن پلان وبژاری خۆی لە هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیاند سەبارەت بە پۆستە پلە باڵاکانی دەستەی دیپڵۆماسی وئاسایشی نیشتیمانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی داهاتووی. هەروەها بەردەوامە لەسەر بەرەوپێشەوەچوون لە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات، سەرەڕای ئەوەی کەوا سەرۆک ترامپ تا ئێستا بەفەرمی دانوواندنی نەکردووە وپیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراو نەکردووە.

بایدن هەفتەی ڕابردوو لە وتارێکیدا بۆ ناساندنی ئەندامانی سەرەکی سیاسەتی دەرەوە وئاسایشی نیشتیمانی گوتی ئەو تیمە ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییەیە کەوا ئەمەریکا گەڕاوەتەوە وئامادەیە ڕێبەرایەتی جیهان بکات، نەک پاشەکشێی لێبکات و جارێکی تر لە پێشەنگی مێزەکەدا دەبێت.

تیمەی دەستنیشانکراوی سەرۆکی هەڵبژێردراو بایدن ئەگەر لە لایەن ئەنجوومەنی سیناتەوە پەسەندبکرێن ئەوا ئەنتۆنی بلینکن جێگری پێشووی وەزیری دەرەوە، رێبەری وزارەتی دەرەوەی بایدن دەکات و لیندا تامەس گرینفیلد یاریدەدەری پێشووی وزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئەفریکا، پۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوەدەبات.

محیەدین پاڵانی لەبەرنامە هەلەو واشنتندا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەرێوەبەرایەتی داهاتوودا گوتی کەوا سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆ بایدن بە دانانی ئەنتۆنی بلینکن وەک بژاری خۆی بۆ سەرپەرشتیکردنی وزارەتی دەرەوە و لیندا گرینفیلد بۆ نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کەوا هردووکیان دیپلۆماتی باش ناسراون لەسەر ئاستی جیهانیدا وبەتایبەتی لە ئەوروپا و ئەفریکادا، ئەوەمان پێ دەڵێت کەوا ئەمەریکا دەیەوێت باوەری ومتمانەی ڕێبەرانی جیهان بە ئەمەریکا بگەرێنێتەوە ووەک زلهێز بگەرێتەوە سەرشانۆی جیهان.

بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتی دەرەوە وئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لە بەرێوەبەرایەتی داهاتوو حەیدەر کەریم لە بەرنامەی هەلەو واشنتن جارێکی دیکە میواندارێتی محیەدین پاڵانی چالاک وچاودێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئێران بنکە لە کەنەدا دەکات.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:35:31 0:00


XS
SM
MD
LG