Accessibility links

بەریتانیا لە هەفتەی داهاتۆوە دەست دەکات بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا


بەریتانیا ڕەزامەندی بەپەلە دەدات بە بەکارهێنانی ڤاکسینی نوێی کۆڤید-19 کە لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازی فایزەری بنکە لە ئەمەریکاوە بەرهەمهێنراوە.

بەریتانیا یەکەم وڵاتی ڕۆژئاوایە کە ئامادەیە دەست بکات بە کوتانی بەکۆمەڵ لەدژی ئەو ڤایرۆسەی تاکو ئیستا نزیکەی 64 ملیۆن کەسی لەسەر ئاستی جیهان تووشی بوون و زیاتر لە یەک ملیۆن و 4 سەد هەزار کەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.

دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستیەکانی حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕەزامەندی لەسەر ئەو ڤاکسیەنە دا کە فایزەر لەگەڵ بایۆنتێکی ئەڵمانی بەهەمی هێناوە.

کوتانە سەرەتاییەکان لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت سەرەتا کارمەندانی تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا، دانیشتوانی خانەی بەساڵاچوان و کارمەندەکانی دژ بە ڤایرۆسەکە بکوترێن.

پەسەندکردنی ڤاکسینەکە لەلایەن بەریتانیانەوە چەند هەفتەیەک دوای ڕاگەیاندنی فایزەرەوە دێت کە گوتی دەرکەوتووە کە ئەو ڤاکسینەی بەرهەمیهێناوە، لە سەدا 90 کاریگەری هەیە دژی کۆرۆنا. بەریتانیا پێشتر داوای 40 ملیۆن بەشی ڤاکسینەکەی کردووە کە دەشێت بۆ 20 ملیۆن کەس بەکاربێت.

ئاڵبرێت بورلا سەرۆک و بەرپرسی جێبەجێکاری فایزەر گوتی" ئەم ڕەزامەندیە بەپەلەی بەریتانیا بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینەکە ساتێکی مێژویی دەردەخات لە دژی کۆڤید-19".

قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی ئەم ڤاکسینە لە سەرەتاوە تاکو ئێستا تەنیا 10 مانگی خایاندوە کە ئەمەش خێراترین پرۆسەی توێژینەوە و بەرهەمهێنانی ڤاکسینە کە کرابێت. بە گشتی بۆ تەواوکردنی ئەم هەنگاوانە دە ساڵ پێویستە تاکو ڤاکسینێک بەرهەم بێت.

XS
SM
MD
LG