Accessibility links

بایدن و هێرس تیمی ئابورییان ڕادەگەیەنن


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن و کامڵا هێرسی جێگری ئامادەن ڕۆژی سێشەممە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ئەو کاربەدەستە باڵایانەی ئابوری وڵات ڕابگەیەنن کە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەڵیانبژاردوون.

سەرۆکی داهاتوو و جێگرەکەی سەرەتا لە ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئەو بژاردانەیان ئاشکرا کرد، کە بریتییە لە جێنەت یەڵن بۆ ئەوەی ببێت بە یەکەم وەزیری خەزێنەی ژن لە مێژووی 231 ساڵەی ئەوە وەزارەتەدا. یەڵن پێشتر یەکەم ژن بوو ببێت بە سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمەریکا.

تیمی ئابوری ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەستبەجێ دەبنەوە بۆ شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای کۆرۆنا کە کاریکردۆتە سەر گەورەترین ئابوری جیهان.

نیرا تاندن کە ئێستا سەرۆکی نێوەندی پێشخستنی ئەمەریکایە، نێوەندێکی لیبراڵی واشنتن بۆ لێکۆڵینەوەی گشتی، لەلایەن بایدنەوە بۆ سەرپەرشتیاری ئۆفیسی بەڕێوەبردنی بودجەی حکومەت دەستنیشان کراوە. ئەگەر لەلایەن سینات پشتڕاست بکرێتەوە تاندن دەبێت بە یەکەم ژنی بێجگە سپی پێست و باشوری ئاسیایی کە ببێتە بەڕێوەبەری ئەو ئۆفیسە.

بایدن هەروەها واڵی ئادیەمۆ، کاربەدەستی لەمێژینەی ڕێبازی ئابوری وەکو جێگری یەڵن دەستنێشان کردووە ئەوەیش دەبێتە یەکەم ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئەفریکای ئەو پۆستەی هەبێت.

سەرۆکی هەڵبژێردراو ئابوریناس سسیلیا ڕۆوس، بەرێوەبەری بەشی کاروباری نێونەتەوەیی زانکۆی پرنستنی وەکو بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ڕاوێژکارانی ئابوری کۆشکی سپی دەستنیشان کردووە. ئەوەیش یەکەم ژنی ڕەشپێست و چوارەم ژنە کە ئەم پۆستەی هەبێت.

بایدن دوو ئابوریناسی تریشی وەکو ئەندامی ئەنجومەنی ئابوری هەڵبژاردووە ئەوانیش جێرد برینستاین و هێدەر باوشی.

جۆو بایدن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیادن " لە کاتێکدا ئێمە کار دەکەین بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە، ئەمە ئەو تیمەن کە دەستبەجێ کاردەکەن بۆ دەربازکردنی خەڵکی ئەمەریکا لەم دۆخی قەیرانی ئابورییەدا و هاوکاریمان دەکەن ئابوریمان بونیاتبنێینەوە."

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی بەرچاوی بە ئابوری ئەمەریکا گەیاندووە بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی ئەمەریکایی کارەکانیان لەدەستداوە. ڕێژەی بێکاری لە ئاستێکدایە لەوەتای ساڵی 1960 کانەوە بەوشێوەیە بەرز نەبووە.

XS
SM
MD
LG