Accessibility links

توندوتیژی بەرامبەر ژنان


توندوتیژی بەرامبەر ژنان
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:00 0:00

شلێر باپیری، نوسەر و لێکۆڵەر؛ "لەم کاتەدا کە پەتای کۆرۆنا هەیە و ڕێژەی توندوتیژیەکانیشی بەرامبەر ژنان زیاتر کردووە، ژنان زیاتر لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە، لە کاتێکدا لەدەستدانی کاری ئەمڕۆ، یانی لەدەستدانی نانی شەو."

شلێر باپیری، نوسەر و لێکۆڵەر؛
"لەم کاتەدا کە پەتای کۆرۆنا هەیە و ڕێژەی توندوتیژیەکانیشی بەرامبەر ژنان زیاتر کردووە، ژنان زیاتر لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە، لە کاتێکدا لەدەستدانی کاری ئەمڕۆ، یانی لەدەستدانی نانی شەو."
*ئەگەر لە کوردستان یان لە ناوچەکانی تری جیهانیشدا ئاماری ڕاستەقینە ئامادە بکرانایە ئەوا دەمانزانی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا چەندن لەسەر توندوتیژییەکان.
*نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بە ئەستەمی دەزانێت تا ساڵی 2030 ئەو پلان و بەرنامانەی هەیەتی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی کچان و ژنان، بە ئامانج بگات بەهۆی کێشەی دارایی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆیەوە.
*ئەو ڕێکخراوانەی حزبەکان بەناوی ڕێکخراوی ژنانەوە دایانناون، لە پێناو پرسی ژناندا نییە بەڵکو بۆ کاری حزبی خۆیان دایانمەزراندون.
*لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکاندا و لە وڵاتانی تازە پێشکەوتوودا کە هەوڵ دەدرێت وەها نیشان بدرێت وابەستەن بە دیموکراسییەوە بەڵام سزادانی یاساییانەی کەسێک نابینرێت بە تاوانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و کچان و منداڵانەوە.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG