دوو ته‌قینه‌وه ناوه‌ندی شاری بامیان لە ئەفغانستان ده‌هه‌ژێنێت، 14 كوژراو‌و و 45 برینداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانیشبێ به‌ری خۆی له‌و هێرشه ده‌ربڕیوه.
به‌پێی لێدوانی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگاری بامیان زابارداست سه‌فایی و ئاژانسی ده‌نگوباسی رۆیته‌رز، دوو ته‌قینه‌وه‌كه له رێگای بۆمبی چێنراوه‌وه بووه‌و له ناوه‌ندی شاره‌كه‌و له‌ناوجه‌رگه‌ی بازاڕدا ته‌قیونه‌ته‌وه كه بووه‌ته هۆی كوژرانی 12 هاوڵاتیانی سیڤیڵ و2 پۆلیسی هاتوچۆ، هه‌روه‌ها بریندار بوونی45 كه‌سی دیكه كه زۆربه‌یان كاسبكارانی نزیک له ته‌قینه‌وه‌كان بوون.
هاوكات كه وڵاتان له‌كۆنگره‌یه‌كی ئابووری گرنگ له جنێفی پایته‌ختی سویسرا به‌شدارن، په‌یمانی ده‌یان ملیار دۆلاریان داوه به ئه‌فغانستان به‌و هیوایه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئه‌فغانستان و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌ره‌و كۆتایی بچێت كه زیاتر له دوو ده‌یه‌یه شه‌ڕو كوشتار له‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
شاری بامیان یه‌كێكه له شاره ئارامه‌كانی ئه‌فغانستان به هۆكاری دووری ئه‌و شاره لا ناوچه شاخاوییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هۆزه‌كان . شاره‌كه پێگه‌ی هۆزه‌كانی هه‌زاره‌ی زۆرینه‌ی شیعه مه‌زهه‌به‌و ودژایه‌تی تاڵیبانیان كردووه كه هۆزه‌كانی پشتوون سه‌ر به‌ئه‌واننو له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی تاڵیباندا پشتۆنه‌كان كۆمه‌ڵكوژی هه‌زاره‌كانیان كردووه. جگه له‌وه‌ش ناوبه‌ناو هه‌زاره‌كان له لایه‌ن چه‌كداره سونییه‌كانه‌وه به ئامانج كراون به تایبه‌تی چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان.
به‌پی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 9 مانگی ئه‌مساڵداو له ئاكامی شه‌ڕی نێوان حكومه‌تی ئه‌فغانی و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیباندا 6 هه‌زار هاوڵاتیانی سیڤیڵ كوژراو‌و بریندار بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دانوستانی ئاشتیش له ئارادابووه.