Accessibility links

داخستنی زانکۆکان لە ئەمەریکا هاوکاتی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا


لە کاتێکدا پشووی جەژنی سوپاسگوزاری دەستپێدەکات، هەتادێت زیاتر کۆلێژ و زانکۆکانی ئەمەریکا درێژە بە پشووەکەیان دەدەن بۆ ئەم وەرزەی خوێندن بەهۆی زیادبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا.

لە کاتێکدا لە بەهاری ئەم ساڵ کە تازە بەهۆی کۆڤید19 وە شوێنەکان دادەخران، کۆلێژ و زانکۆکان بەپەرۆش بوون بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسەکەو سەلامەتی خوێندکارەکان. لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی جۆرج مەیسن دەریدەخات سێ بەشی ئەو 575 کۆلیژانەی کە زیاتر لە 5 هەزار خوێندکاریان هەیە کۆرسەکانیان کردووە بە ئۆنلاین، بەشەناوخۆییەکانی زانکۆیان داخستووە، گەشتکردنی وەستاوەو کارەکان لە ماڵەوە دەکرێن.

ئەو لێکۆڵینەوەیەی لە 16 ی مانگی 10 بڵاوکرایەوە شیکردنەوە بۆ ئەو کارانە دەکات کە لە نێوان 25 ی مانگی 2 بۆ 31ی مانگی 3 ئەنجام دراون.

مایشێڵ ڤۆن فریکین یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە زانکۆی جۆرج مەیسن کە کاری لەسەر بڵاوکردنەوەی ئە لێکۆڵینەوەیە کردووە دەڵێت " پشووی بەهار دەرفەتێکی باش بوو بۆ زانکۆکان تا بتوانن بە شێوەیەکی باش خۆیان بۆ وەرزی داهاتووی خۆێندن لە ماڵەوە ئامادە بکەن."

ئەو گوتیشی پێویستە هاوسەنگییەک هەبێت لە نێوان بابەتی دارایی زانکۆکان و سەلامەتی خوێندکاران.

زانکۆکان جارێکی تر دەبوایە بۆ وەرزی خوێندنی پایز خۆیان ئامادە بکەن و لە هەمان کاتیشدا بەرزبوونەوەی ڕێژەی حاڵەتەکانی کۆڤید19.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا، بەشێکی زۆری زانکۆکان جارێکی تر دەستبەجێ چوون بۆ پۆلەکانیان هەڵوەشاندەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان. زانکۆی براون لە ڕۆد ئایلەند، زانکۆی مشیگەن، زانکۆی مەریلاند و زانکۆی سیراکەس لە نیویۆرک بەشێکن لەو 41 زانکۆیانەی کە بەمدواییانە پۆلەکانیان داخستەوە.

سەرۆکی زانکۆی براون کرستینا پاکسن لە 17 ی مانگی 11 لە نامەیەکدا بۆ خوێندکاران نوسیویە " لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا، ئێمە زیادبوونی حاڵەتەکانمان لە نێو خوێندکاران و ستافەکاندا بەدیکردووە."

پاکسن دەشڵێت " هەرچەندە ڕێژەی حاڵەتەکان لە براون هێشتا کەمن و شوێنی پێویستیشمان هەیە بۆ کەرەنتینە کردن، بەڵام ئەم زیادبوونانە جێگای نیگەرانین."

بەپێی زانیارییەکانی نیویۆرک تایمس کە لە 1900 کۆلێژ و زانکۆی ئەمەریکای وەرگرتووە، لەو کاتەوەی ئەم پەتایە دەستیپێکردووە زیاتر لە 321 هەزار حاڵەت لە زانکۆکاندا تۆمارکراوە و بەلایەنی کەم 80 خوێندکاریش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستادا زانکۆ گەورەکانی وەکو زانکۆی پەنسلڤانیا، زانکۆی ئەریزۆنا، زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئانجڵس و بەرکلی، زاکۆی سیراکەس و زانکۆی مشیگەن بەشێکن لەو زانکۆیانەی کە تەواوەی وەرزی پاش جەژنی سوپاسگوزارییان لە پۆلەکاندا هەڵوەشاندۆتەوە و خوێندنیان تەنها بە ڕێگای ئۆنلاین دەبێت.

XS
SM
MD
LG