Accessibility links

هەڵاتنی دەیان زیندانی لە گرتووخانەیەکی لوبنان


سەرچاوە ئەمنییەکان و ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی لوبنانی ڕادەگەیەنن ڕۆژی شەممە زیاتر لە 60 زیندانی لە بەندیخانەیەکی وڵاتەکە ڕایانکردووە و پێنجیان کوژران کاتێک ئۆتۆمبێلەکەیان خۆی کێشاوە بە دارێکیدا.

دوای شکاندنی دەرگای زیندانەکە، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە زیندانی ناوچەی "بەعلەبەک" هەڵهاتوون، ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی لوبنان NNA ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی دەوروبەر بڵاوەیان پێکراوە.

هێزە ئەمنییەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، بەیانییەکەی نزیکەی 69 زیندانیی هەڵهاتون و هەشت زیندانیش بەدیل گیراون ، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەردا گیرا پێنج لە زیندانییەکان گیانیان لەدەستدا.

NNA، ڕایگەیاند، کە دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەیان لە سەر شکاندنی بەندیخانەکە دەستپێکردوە.

لە مانگی نیساندا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە لە ناو بەندیخانەکانی لوبنان و ناڕەزاییەکانی ئەو خێزانانەی کە داوای ئازادکردنی زیندانیان دەکەن لە سەر نیگەرانییەکان سەبارەت بە بڵاوبونەوەی کۆڤید19 لە بەندیخانە قەرەباڵغەکان لەئارادا بووە و ئاژاوەی تێدا دروستبووە .

دەوترێت لەکاتێکدا حکومەتی لوبنان چەندین ڕێوشوێنیان گرتبووەبەر لەوانە هەندێک لەزیندانییەکانی ئازادکردووە، بەڵام پێویستە دەسەڵاتداران هەوڵە بەراییەکانیان بخەنەگەر بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی کە حوکمەکانیان تەواو کردووە و بە خێرایی پێداچوونەوە بۆ دەستگیرکراوانی پێش دادگاییکردن ئەنجامبدەن.

XS
SM
MD
LG