Accessibility links

عەرەبستانی سعودیە کۆبونەوەی گروپی20 بە ڕێگای ئۆنلاین بەڕێوەدەبات


G-20

عەربستانی سعودیە لە ڕۆژانی شەممەو یەکشەممەدا لوتکەیی گروپی 20 وڵاتانی پیشەسازی جیهان لە بە ڕێگای ئۆنلاین بەڕێوە دەبات.

بە گوێرەی کۆشکی سپی چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، کە لەوکاتەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سەرەتای ئەم مانگەدا دۆڕاوە گۆشەگیر بووە، لە هەردوو ڕۆژی کۆبونەوەکە بەشداری بکات.

ئەم ساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ یەکەم جارە ئەم کۆبونەوە لوتکەییە بە ئۆنلاین ئەنجام بدرێت.

چاوەڕوان دەکرێت بەشداربوان تاوتوێی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا بۆ سەر ئابوری جیهان بکەن و پێداچوونەوە بەسەر ڕێگاکان بۆ دەربازبوون و گەشەسەندنەوەی ئابووری بکەن.

چاودێران دەڵێن، شیانی ئەوە هەیە لە میانەی کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک لە ڕێبەرانی جیهان ڕووبەڕووی میوانداری کۆبونەوەکە، شازادە محەمەد بن سەلمان ببنەوە لەسەر کوشتنی نوسەر و ڕۆژنامەوان جەمال خاشوقچی، کە بە پێی ڕاپۆرتان لە تورکیا لەلایەن موخابەراتی سعودیەوە کوژراوە.

ئەندامانی گروپی 20 بریتین لە ئەرجەنتینا، ئوسترالیا، بەرازیل، بەریتانیا، کەنەدا، چین، فەرنسا، ئەڵمانیا، هندستان، ئیندۆنسیا، ئیتالیا، ژاپۆن، مەکسیکۆ، ڕوسیا، عەرەبستانی سعودیە، ئافریکای باشور، کۆریای باشور، تورکیا، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا.

بە پێی ماڵپەڕی گروپەکە ئەم وڵاتانە پێکەوە نوێنەرایەتی نزیکەی %80 ی بەرهەمی ئابوری جیهان، دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان و سێ بەشی بازرگانی نێونەتەوەیی دەکەن.

XS
SM
MD
LG