Accessibility links

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا


ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:00 0:00

دکتۆر هەردی مێد، پسۆڕی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشی زانستە سیاسییەکان - زانکۆی سۆربۆن، فەڕەنسا

*هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دابڕان لە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکادا دروست ناکات لە بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام بەو مانایە نییە گۆڕانکاری ڕوونەدات و سیاسەتی ئەمریکا سیاسەتێکی جێگیر بێت بەرامبەر ئەو ناوچەیەی جیهان.
*زۆری ژمارەی کاراکتەرەکان لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەهای کردووە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو ناوچەیە ئاسان نەبێت و هەروەها دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکەش وەک ئێران و تورکیا، ئەمانە وەها دەکەن کە هەمیشە پێویست بە ئەمریکا هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
*چونکە عێراق وڵاتێکی یەکگرتوو نییە لە هیچ ڕوویەکەوە، هەر بۆیەشە ناتوانرێت هاوهەڵوێستی ببینرێت لەسەر بوونی ئەمریکا لەو وڵاتەدا. ئەمریکایی و تەنانەت ئەوروپاییەکانیش گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی ڕێبەرە عێراقییەکان ناتوانن بگەنە پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بەڵام ئەمریکا دەتوانێت بیکات، هەرچەندە کارێکی ئاسان نابێت.
*عێراق لە دوو ڕووەوە زۆر گرنگە بۆ ئەمریکا جا دیموکرات یان کۆماری لە کۆشکی سپی بن، کێشە نییە. یەکەم لە ڕووی ژیۆپۆڵەتیکییەوە و هەروەهاش لە ڕووی ڕێگەگرتن لە هەوڵەکانی ئێران تا بەرژەوەندییەکانی چین بەرێتە ناو عێراقەوە.
*سیاسەتەکان بەرامبەر ئێرانکەوتۆتە سەر پڕۆژەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە دووریشی نازانم ئەگەر دانوستاندن لەگەڵ ئێراندا دەستپێبکاتەوە بەپێی ژمارەیەک مەرج بن، لەوانە دوورکەوتنەوەی ئێران لە وڵاتی چین، داواکردن لە ئێران تا میلیشیاکان لە عێراق و سوریادا بکشێنێتەوە و هاوکاری میلیشیاکان نەکات.
*سیاسەتی دەرەوەیی داهاتووی ئەمریکا بەرامبەر ئێران هێندەی کەوتۆتە سەر تاران، ئەوەندە ناکەوێتە سەر واشنتۆن.
*لەوبڕوایەدانیم بێ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە هیچ ڕێگەیەکی ترەوە بتوانرێت ئامانجەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاش لە بەرامبەر ئێران بەدی بێن.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG