Accessibility links

پەرلەمانی تورکیا ناردنی هێز بۆ ئازەربایجان پەسەند دەکات


پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ ئازەربایجان بەمەبەستی چاودێری کردنی ئاگربەستی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان.

پەرلەمانتارانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە دەنگدانێکدا ڕەزامەندییان دەربڕیوە بۆ مۆڵتەدان بە حکومەت تا بۆ ماوەی ساڵێک هێزی لەشکری بۆ ئازەربایجان بنێرێت بۆ ئەوەی چاودێری ئەو ئاگربەستە بکەن کە لە ئەنجامی ڕێککەوتنەکەی ڕوسیا پێیگەیشتوون.

هێشتا ڕوون نییە حکومەتی تورکیا بە نیازە چەن سەرباز ڕەوانەی ئازەربایجان بکات.

جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو وەزیرانی بەرگری ڕوسیا و تورکیا یاداشتنامەیەکیان واژۆ کرد بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی چاودێری هاوبەش لە ئازەربایجان.

بەشێکی زۆر لە ئەرمەنەکان پێیان وایە ئەم ڕێککەوتنەی ڕوسیا خیانەتێکی گەورەبووە کە لە ئەرمەنییەکان کراوە.

XS
SM
MD
LG