Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق و ئەفغانستان پشتڕاست دەکاتەوە


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند، ژمارەی سەربازەکانی لە ئەفغانستان و عێراق بۆ 2500 سەرباز کەم دەکاتەوە.

کرس میلەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت ڕۆژی سێشەممە لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەتا 15 ی مانگی 1ی ساڵی داهاتوو نزیکەی 2 هەزار سەرباز لە ئەفغانستان دەکشێننەوە، و 500 سەربازی تریش لە عێراق دەگەڕێننەوە بۆ وڵات، بەمەش لە هەر یەک لەو دوو وڵاتە 2500 سەربازی ئەمەریکایی دەمێننەوە.

جێی ئاماژەیە لەوەتای هێزەکانی ئەمەریکا چوونەتە ئەفغانستان ئەمە یەکەم جارە ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە بۆ ئەم ژمارەیە کەمبکرێتەوە.

میلەر گوتیشی ئەم بڕیارە ڕەنگەدانەوەی سیاسەتی سەرۆک ترامپە بۆ کۆتاییهێنان بە هەردوو شەڕی ئەفغانستان و عێراق و گەڕانەوەی هێزەکانمان بۆ وڵات.

XS
SM
MD
LG