Accessibility links

کاربەدەستانی ئەفغانستان مەترسییەکانی ئاکامی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا کەمدەکەنەوە


کاربەدەستانی باڵا لە ئەفغانستان ئەو مەترسیانەی ئاکامی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لە وڵاتەکەیان کەم دەکەنەوە، ڵێن ڕەنگە ئەمەریکا پلانی هەبێت سەربازانی ئەمەریکا بكشێنیتەوە، دەڵێن هێزەکانی خۆیان سەربەخۆیانە نزیکەی هەمو ئۆپەراسیۆنە ئاسایشییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجام دەدەن و تەنها بۆ هاوکارییەکی کەمی ئاسمانی پشت بە هاوبەشە بیانییەکانیان دەبەستن.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکا دەڵێن سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەوڵ دەدات ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا لە 4،500 سەربازەوە بۆ 2،500 کەم بکاتەوە.

ڕۆژی سێشەممە، وەزیری بەرگری ئەفغانستان عەبدوڵا خالد، لە دەمی لێدوانێکیدا بۆ پەرلەمان هەوڵی دا ئەو نیگەرانییە پەرەسەندووانەی وڵاتەکەی کەم بکاتەوە کە دەڵێن کشانەویە لەناکاوی هێزە بیانییەکان تواناکانی حکومەتەکەی بنکۆڵ دەکات بۆ شەڕی دژ بە یاخیبوانی تالیبان.

خالد گوتی لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانی %96 ی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە تالیبان بە تەنها خۆیان ئەنجام دەدەن و تەنها لە %4 ی پشتیوانی ئاسمانی بیانیان هەیە.

هەرچەندە وەزیری بەرگری ئەفغانی جەختیشی کردەوە لەوەی پێشبینی ناکات تەواوی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان بکشێنەوە.

گومانەکان لەسەر شیانی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کاتێکدایە وتووێژی ئاشتی لە نێوان حکومەتی ئەفغانستان و هێزەکانی ڕاگیراوە و توندوتیژی لە سەرانسەری ئەو وڵاتە پڕلە ئاژاوەیەدا زیادی کردووە، ڕۆژانە دەیان خەڵکی چەکدار و سڤیلیش دەکوژرێن.

ڕێبەری زۆرینە لە سینات مچ مککانەڵ ( کۆماری نوێنەری کەنتاکی) هۆشداری لە دژی کشانەوەی لە ناکاوی هێزەکان داوە بە ترامپ.

مککانەڵ گوتی " کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لە ئێستادا زیان بە هاوپەیمانانمان دەگەیەنێت و ئەو کەسانە خۆشحاڵ دەکات کە هیواخوازی زیانی ئیمەن. توندوتیژییەکانی ئەفغانستان هێشتا بەربڵاوە. تالیبان وابەستەی مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنە نین کە بە ڕێککەوتنی ئاشتی ناودێر کراوە."

XS
SM
MD
LG