Accessibility links

گۆڕانکاریە چاوەڕوانکراوەکان لە سیاسەتی کۆچبەری ئەمەریکا لە سەردەمی بایدندا


نوسینی : ئاڵین بارۆس

وەرگێڕانی: سمکۆ عەزیز

بەڕێوەبەرایەتی چاوەڕوانکراوی داهاتووی جۆو بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراو ڕەنگە بەخێرایی کۆمەڵێک لە سیاسەتەکانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە کۆچبەری پێچەوانەبکاتەوە کە زۆرێک لەو سیاسەتانەی هێشا لە نێو دەستپێشخەریە هەرە مشتومڕاویەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەدان.

شارەزایان دەڵێن ڕەنگە جۆو بایدن زۆرێک لەو ڕێنوماییانە هەڵبوەشێنێتەوە و هەمان ئەو میکانیزمانە بەکاربهێنێت کە ترامپ بۆ جێبەجێکردنیان بەکاری هێنان وەک فرمانەکانی جێبەجێکاری، هاوکات ئەوانی دیکە پێویستیان بە زیاتر لە ڕاگەیاندنی سیاسەتێک دەبێت.

لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، سەرۆک ترامپ لە ڕێی دەسەڵاتی دەرکردنی فرمان پتر لە 400 ڕێکاری ڕێکخستنی نوسی.

میشێڵ واسڵین ڕێخەری پرۆگرام لە ئیسنتیتوتی لێکۆڵینەوەی کۆچبەری لە زانکۆی ڤێرجینیا بە دەنگی ئەمەریکای گوت ؛ لیستەکە کۆمەڵێکی بەرین لە قەدەغەکانی گەشت لە خۆدەگرێت هەروەها چاککردنی ڕێساکانی پەنابەری، میشێڵ واسڵین دەشڵێت؛ لە ڕووی تیۆریەوە ڕاگەیاندنەکانی سەرۆکایەتی و فرمانەکانی سەرۆک دەتوانرێت هەڵبوەشێندرێنەوە، دەشڵێت لە زۆر حاڵەتدا گۆڕانکاریەکان دەستبەجێ نابن. ناوبراو دەڵێت پێشبینی دەکرێت هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتەکانی دیکە زیاتر ئاڵۆزبن.

یەکەم سەد ڕۆژ

لە یەکەم سەد ڕۆژدا ، پێشبینی دەکرێت جۆو بایدن ئەو فرمانەی سەرۆک ترامپ پوچەڵبکاتەوە کە قەدەغەی سەردانکردنی بۆ ئەمەریکای لە زۆرێک لە هاوڵاتیانی وڵاتانی تایبەت کرد، سەرەتا قەدەغەکە هاوڵاتیانی چەند وڵاتێکی زۆرینە موسڵمانی کردە ئامانج، بەڵام دواتر ئاستی قەدەغەکە فراوانتربوو تێیدا وڵاتانی دیکەشی گرتەوە ، ئەوانەی واشنتن بە هەڕەشەی بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکایان دادەنێت.

پسپۆڕان دەڵێن گۆڕانکارییەکی دیکە کە ئەنجامدانی ئاسانە ئەوەش سەرلە نوێ کردنەوەی پرۆگرامی DACA یە بۆ سەرجەم ئەو داواکارانەی دەیانگرێتەوە.

پرۆگرامی ئاماژەپێکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکی ئەو کاتە باراک ئۆباماوە وەگەڕخرا کە بەهۆیەوە رێگری دەکرد لە گێڕانەوەی ئەوانەی بە نایاسایی هێنرابوون بۆ ئەمەریکا و تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵانەوە بووە .

لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی ترمپ دا، فەرمانگەی کاروباری بە هاوڵاتیبوون و کۆچبەری ئەمەریکا، فۆرمی داواکاریەکانی بۆ مانەوەی ئەوانەی بە نا یاسایی هێنرابوون بۆ ئەمەریکای ڕاگرت .

لە ساڵی 2019 دا ، بەڕێوەبەرایەتی ترامپ پلانێکی پێشنیازکرد کە بەڵێنی چاکسازی عادیلانە و نوێ و هەروەها یاسایی دەدات لە سیستمی کۆچبەری ئەمەریکادا ، بەڵام پلانەکە ئاماژەی بە مەسەلەی پرۆگرامی DACA نەکرد و کۆنگرسیش هیچی لەبارەیەوە نەکرد.

پێشبینییەکی زۆر دەکرێت کە بەڕێوەبەرایەتی بایدن پرۆگرامی پاراستنی کەسانی نایاسایی لە ئەمریکا ئەوانەی تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵانەوەیە درێژبکاتەوە هەروەها ڕێگەپێدان بۆ کارکردن بە سەدان هەزار کەس ئەوانەی کۆچبەرانی ڕێگەپێنەدراون.

خەرجی گشتی

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئینستیوتی سیاسەتی کۆچبەری پێچەوانەکردنەوەی ڕێنوماییەکانی خەرجیەکانی گشتی فرمانگەی بە هاوڵاتی بوون و کۆچبەری ئاسان نییە و ڕەنگە فرمانگەکە دوچاری ماوەیەک لە ڕاوەستان و ئاگادارکردنەوە ببێتەوە .

ڕێسای خەرجی گشتی یان ئەوەی ڕەخنەگران پێیدەڵین تاقیکردنەوەی سامان ، هەوڵدەدات ئەوە دیاریبکات کە ئایا هەتا چەند شیانی هەیە کۆچبەرێک پشت بە پرۆگرامیەکانی یارمەتیە گشتیەکانی ئەمەریکا ببەستێت، هەرچەندە ڕێساکە بیرۆکەیەکی نوێ نییە و بۆ پتر لە 20 ساڵە لە ئارادایە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی ترامپ زۆر زیاتر لە پێشێنەکانی خۆی بە فیعلی بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام و کاریگەری وەک خۆی دەیەوێت بەکاریهێناوە .

دوای بەدەستهێنانی چراوی سەوز لە لایەن دادگای باڵای ئەمەریکاوە، بڕیارە بەڕێوەبەرایەتی ترامپ کۆچبەران بخاتە ژێر وردبینی چڕەوە ئەوەش لەسەر بنەمای شیانیان بە پشتبەستن بە پرۆگرامەکانی یارمەتی گشتی ئەمەریکایی.

جۆوو بایدنیش پەیمانی داوە یاسایەک پێشکەش بە کۆنگرێس بکات بۆ دابینکردنی ڕەوشی یاسایی بۆ زۆرێک لە کۆچبەرانی ناوناوس نەکراو کە لە وڵاتدا هەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدان بۆ ڕێکارێک لە کۆنگرس سەبارەت بە مەسەلەکانی کۆچبەری ئەوانەی ئەوپەڕی مشتومڕاوین، بەدڵنیاییەوە ئەمەش دەبێتە یەکەمین هەنگاوی قورس بۆ بەڕێوەبەرایەتی نوێ(داهاتوو) ، تەنانەت لەو دەمەی پشتیوانی گشتی بۆ کۆچبەری گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی.

پڕۆگرامی پەنابەران

ىۆ چەندان ساڵە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە دەیان هەزار لە پەنابەرانی وەرگرتوە، بەڵام لە ماوەی سەرۆکایەتی دانۆڵد ترامپدا وەرگرتنی پەنابەران گەیشتە نزمترین ئاستی.

پێشبینی دەکرێت جۆو بایدن ئاستی وەرگرتنی پەنابەران بۆ ساڵی 2021 زیادبکات ، ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ لە ماوەی هەڵمەتەکەیدا بە 15 هەزاری دیاریکردبوو ، بەڵام بایدن بەڵینیدا ئاستی ڕێگەدان بە هاتنە ناوەوەی پەنابەران بۆ ئەمەریکا بکاتە 125 هەزار کەس.

ڕێساکانی پرۆتۆکۆلی پاراستنی کۆچبەران و پەنابەران

بەڵینەکانی سەرۆک ترامپ کە زۆرجار دووبارەیان دەکاتەوە بۆ ڕاگرتنی کۆچکردنی نایاسایی و کۆنتڕۆڵکردنی سنووری باشوری وڵات، کۆمەڵێک سیاسەت و ڕێنومایی لێکەوتەوە ئەوانەی ڕادەستگەیشتن بە پاراستنی مرۆیی بۆ کۆچبەرانی بەرتەسک کردەوە .

لەوانە پرۆتۆکۆلەکانی پاراستنی کۆچبەران، ئەوەی بە سیاسەتی هێشتنەوەیان لە مەکسیکیشی پێدەگوترێت، ئەوەی بە هەزاران لە کۆچبەرانی ناچارکرد لە شارە سنوریەکانی مەکسیک بمێننەوە لەوکاتەی چاوەڕوانی تاوتوێکردنی کەیسەکانیان لە دادگای کۆچبەری لە ئەمەریکا دەکەن، هاوکات بەڕێەبەرایەتی ترامپ مافی پەنابەرێتی بۆ ئەو کۆچبەرانە بەربەستکرد ئەوانەی بە نێو وڵاتانی ئەمەریکای ناوەڕستدا تێدەپەڕین ئەگەر ئەوانە نەیانتوانی داواکاریی مافی پاراستن لەو وڵاتەی پێدا تێدەپەڕن بەدەستبێنن، بەرلەوەی بگەنە دەروازەکانی هاتنە نێو ئەمەریکاوە .

پسپۆڕان پێشبینی دەکەن هەڵوەشاندنەوەی ڕێسای پرۆتۆکۆلەکانی پاراستنی کۆچبەران و پەنابەران و وەگەڕخستنەوەی ڕێسای پاراستنی پەنابەران سەخترین کار دەبێت.

میشێڵ واسڵین ڕێکخەری پرۆگرام لە ئیسنتیتوتی لێکۆڵینەوەی کۆچبەری لە زانکۆی ڤێرجینیا گوتی، بە هزری من کارەکانی سەرۆک ترامپ بەرامبەر پەنابەران و کۆچبەران پیادەی کردوون، کاریگەریەکانی بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە ، گوتیشی ئەم مەسەلەیە ماوەیەکی پێدەچێت هەتا ئەمەریکا بتوانێت ڕابەرایەتی خۆی سەرلەنوێ دووپاتبکاتەوە و ئەو یارمەتیەی کە دەتوانێت فەراهەمی بکات بۆ ئەو کەسانەی لەسەرانسەری جیهان لە ئازار و مەینەتیدان.

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ داکۆکی لە پڕۆتۆکۆلی پاراستنی کۆچەبەران کرد و بە ڕێگریکاری لە لەڕادەبەدەر قەرەباڵغبوونی ناوەندەکانی دەستبەسەر کردنی پەنابەران لەقەڵەمی دەدات.

XS
SM
MD
LG