Accessibility links

ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە لیبیا


نوێنەرانی لیبیا ڕێککەوتن لەسەر پلانێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆک کۆمار لەماوەی 18 مانگدا وەک بەشێک لەپڕۆسەیەک بۆ کۆتاییهێنان توندوتیژی و ناسەقامگیری نزیکەی 10 ساڵی ڕابوردووی وڵاتەکە.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەکالەت بۆ لیبیا ستیڤان ویلیەمس ئەو ڕێککەوتنەی بە " بەرەوپێشچوون" ناودێر کرد.

نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەفتەیەدا 75 لیبیای لە تونس کۆکردەوو بۆ گفتوگۆکردن.

ویلیەمس ڕۆژی چوارشەممە بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند " خواستێکی ڕاستەقینە هەیە و ئێمەش پێویستە تیشکی بخەینە سەر بۆ بەرەوپێشبردنی."

ئەو نوێنەرانە کاریش دەکەن لەسەر دانانی پلانێک بۆ حکومەتی کاتیی تا ئامادەکاری بکرێت بۆ هەڵبژاردنەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.

لیبیا لە ساڵی 2011 وە لە دۆخێکی ناسەقامگیردایە لەو کاتەوەی ڕێبەری لەمێژینەیان مۆعەمەر قەزافی لەسەر دەسەڵات لادرا.

دوو حکومەتی ڕکابەری یەکتر شەڕیان لەسەر دەسەڵات کردووە لەلایەک حکومەتی هاوبەندی نیشتمانی کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە دانیپێدا ندراوە لە ترابلوسی پایتەخت و لەشکری نیشتمانی لیبیا کە لەگەڵ ڕیبەری لەشکری خەلیفە حەفتار هاوپەیمانە.

لە کاتێکدا وتووێژی سیاسی لە تونس بەڕێوە دەچێت، وتووێژی جوداش لە شاری سیرتی لیبیا ئەنجام دەدرێت بۆ وردەکارییەکانیڕێککەوتنی ئاگربەستی کە هەردوولا لە مانگی 10 لەسەری ڕێککەوتن.

XS
SM
MD
LG