Accessibility links

ناکۆکییەکانی ئیتیۆپیا دەبێتە هۆی داخستنی بەشێک لە سنوری سودان


بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی سودانی سەنا، سودان بەشێکی سنوری لەگەڵ وڵاتی ئیتیۆپیا داخستووە.

ئاژانسەکە دەڵێت داخستنی سنور ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن فەرمانڕەواو سکرتێری گشتی ستانی کاسالا فازڵ ڕەحمان ئەلئەمین داوا کرابوو.

ئەو گوتویەتی کۆمیتەیەک بڕیاردەدەن لەسەر ئەو خەڵکە سڤیلییەی هەوڵی بەدەستهێنانی پەنابەرێتی لە سودان دەدەن.

ئەم هەنگاوەش دوابەدوای ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی ناوچەی تایگرای ئیتیۆپیایە کە لەوێ حکومەتی فیدراڵی هەڵمەتێکی لەشکری ئەنجام دەستپێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتان هێزی ئاسمانی ئیتیۆپیا بنکە لەشکرییەکانی لە ڕۆژی هەینی بۆردومان کردووە.

سەرۆک وەزیری ئیتیوپیا ئەبیی ئەحمەد بەیانی ڕۆژی چوارشەممە باری نائاسایی بۆ ماوەی شەش مانگ لە ڕاگەیاند، دواتر ڕایگەیاند کردەوەی سەربازی دژی کاربەدەستانی ناوچەکە ئەنجام دەدەن و بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای ئیثیوپیا تۆمەتباری کردن.

ئەبیی ئەحمەد کە لە ساڵی 2019 دا خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێبەخشرا دەیەوێت دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی بگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمی کە لەلایەن " بەرەی ڕزگاریخوازی گەلی " ەوە بەڕێوەدەبرێت و چەند مانگێکە دژایەتی حکومەتی ئیثیوپیا دەکات.


XS
SM
MD
LG