سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی مارک مێدۆس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە کاتێکدا ڕێژەی توشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا گەیشتۆتە بەرزترین ئاست.
دوو کاربەدەستی باڵای بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی پشتڕاستیان کردەوە کە مێدۆس ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزتیڤ بووە. هەتا ئێستا زیاتر لە 236 هەزار ئەمەریکایی لەمساڵدا بەهۆی ئەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە
مێدۆس ڕۆژی هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆک ترامپدا بوو و دوواجار کە لە میدیاکاند بیندراوە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بوو لەو کاتەدا دەمامکیشی نەپێچابوو.
ئەو یەكێک بوو لە یاریدەدەرە نزیکەکانی ترامپ کاتێک سەرۆک زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر توشی ڤایرۆسەکە بوو، و ڕۆژانە تاقیکردنەوەی بۆ دەکراو بەردەوام بوو لەسەر کارەکەی خۆی.